riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی بورهان مەلاقەرە

پرسەنامە 09:15 AM - 2021-04-20
.

.

بەهۆی كۆچی دوایی بورهان مەلاقەرەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەكەی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو  بورهان مەلاقەرە

بە ‌بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی ھە‌ڤاڵ (بورهان حەمەد ئەمین)، دڵگران و نیگەران بووین. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم دەزانم.

كۆچكردوو (بورهان حەمەد ئەمین) ناسراو بە (بورهان مەلاقەرە) پێشمەرگەی دێرین و كارگێڕی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری (ی.ن.ك) بوو، كە‌سایە‌تییە‌كی دیار و نیشتمان پە‌روەر بوو، لە‌دە‌ستدانی جێگە‌ی ئە‌سە‌فی ھە‌مووانە‌.

جێگای بەهەشتی بەرین بێت، خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

 PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket