riklam

سەڵاحەدین .. داعش جوتیارێك گوللــەباران دەكات

عیراق 08:50 AM - 2021-04-20
.

.

درەنگانی ئەمشەو تیرۆرستانی داعش لەناوچەی عەباسی لە سامەڕا جوتیارێك گوللــەباران دەكات و هەوڵی تەقاندنەوەی بورجەكانی وزەی كارەبا دەدەن.

حەیدەر حسێن چالاكوان و چاودێری سیاسی لەسنوری پارێزگای سەڵاحەدین بۆ PUKmedia ووتی: لەناوچەی عەباسی لە سنوری شاری سامەڕا، تیرۆرستانی داعش هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی جوتیارێك و گوللــەبارانیان كردوە.

وتیشی: هۆكارەكەی تۆڵەكردنەوە بووەو ئەو هاووڵاتیە لەحەشدی عەشایەری كاریكردوە.

رونیشكردەوە: هەرلەهەمان كاتدا ژمارەیەك تیرۆرست هەوڵی تەقاندنەوەی بورجەكانی وزەی كارەبایان داوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس وسوپا روبەڕوویان بوونەتەوەو دوای یەك سەعات شەڕ ناچار بەهەڵاتن كراون.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket