riklam

روونكردنەوەیەك لەفراكسیۆنی یەكێتییەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:38 PM - 2021-04-19
.

.

روونكردنەوەیەك لەفراكسیۆنی یەكێتیی سەبارەت بەبوختانەكانی سایتی باس نیوز

ئەمڕۆ چەند كەسێكی خۆفرۆشی كاسەلێس دوور لەهەر بەهایەكی رۆژنامەنووسی و ناكۆك بەهەر مۆراڵێكی مرۆڤانە هێرشێكی نارەوایان  لەسایتە بێ ئابڕوەكەی باس نیوزەوە دەستپێكردوە بۆسەر هەڤاڵ ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنمان.

تەنگەتاوی ئەمانە تەنها ئەوە بوە كەلەبەرنامەیەكی كەناڵی  (العهد)     هەفاڵ ئاڵا وتویەتی مەسعود بارزانی تاكە مەرجەعی سیاسی هەرێمی كوردستان نیە

ئێمە لەفراكسیۆنی یەكێتیی وێرای تەئكید كردنەوەمان لەقسەكانی هەڤاڵ سەرۆكی فراكسیۆن ، پێمان وایە كەئەم جۆرە هێرشە بێ بنەمایانە نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و هستریابونی دەروونی خاوەنەكانیانە و بۆ ماستاوی زیاتر و گەرمكردنی باخەڵی ئەوانەیە كەساڵانێكە لەسەر شانی میللەت و بەپارەی دزراوی میللەت بونەتە مافیا، ئەگەر نا لای كەسانی هۆشیار و نیشتمانپەروەر هیچ بەهایەكیان نیە

د.بەختیارشاوەیس

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

٢٠٢١/٤/١٩

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket