riklam

چەمچەماڵ..كێشەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك چارەسەر دەكرێت

کوردستان 10:02 PM - 2021-04-19
.

.

دوای شەش رۆژ راوەستانی كارەكانی بەهۆی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی، كۆمپانیای شكار بۆ  پاكردنەوەو هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاكی قەزای چەمچەماڵ دەستیانكردەوە بەكاركردن و بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی كۆمپانیاكە چارەسەركراو.

رەمەك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە PUKmediaی  راگەیاند: دوای هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كۆمپانیای شكار، بەخۆشحاڵییەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كێشەكەی چارەسەر كردو ئەنجومەمەنی وەزیران نوسراوی بۆ وەزارەتی دارایی كرد كە بڕی 9 ملیارو 789 ملیۆن دینارە بۆ كۆمپانیای شكارو بۆ ماوەی سێ ساڵ مانگانە بەسلفە دەدرێت بە كۆمپانیاكە.

قائیمقامی چەمچەماڵ وتیشی: بازرگانێكی قەزای چەمچەماڵ بەدەمانەوە هات و وەك قەرز  بڕی بڕی 200 ملیۆن دیناری رادەستی كۆمپانیاكە كرد بۆ ئەوەی دەست بەكارەكانیان بكەن.

PUKmedia عەدنان كەلهوڕی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket