riklam

لەهەرێم لێبڕینی مووچەی بەردەوامەو لەعیراقیش دانانی باجی مووچە رەتدەكرێتەوە

عیراق 09:06 PM - 2021-04-19
.

.

پەرلەمانی عیراق دانانی باجی لەسەر مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران رەتدەكاتەوەو لەهەرێمیش بۆ ئەم مانگە لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت.

كۆتایی مانگی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای بودجەی 2021ی پەسەند كردو لەسەرەتای ئەم هەفتەیەشەوە یاسای بودجەی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە‌و لەگەڵ خەرجكردنی بودجەی عیراقدا، پشكی هەرێمی كوردستانیش خەرج دەكرێت كە بەپێی راپۆرتێكی شیكاری كەناڵی گەلی كوردستانیش مانگانە لە بەغداوە زیاتر لە 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت. بەمەش حكومەتی هەرێم دەتوانێت كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنێت.

لەكۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاندبوو كە بۆ ئەم مانگەش مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەلێبڕینی 21%و 50% هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو دابەشدەكرێت.

لەبارەی رەتكردنەوەی داواكەی حكومەتی عیراقیش بۆ دانانی باج لەسەر مووچە، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی  دارایی ئەنجومەنی نوێنەران  بە PUKmediaی راگەیاند: دوای ئەوەی پەرلەمانی عیراق داوایەكی حكومەتی فیدراڵی لەبارەی دانانی باج لەسەر موچەی فەرمانبەران رەتكردوە و ریگای نەدا  بچێنە ناو  یاسای بودجە،  وەزارەتی دارایی جارێكی  دیكە داوایەكی بۆ هەمان مەبەست ئاراستەی  ئەنجومەنی نوێنەران كردۆتەوە.

وتیشی: پێمانوایە زەحمەتە لەماوەی ئەمساڵ  ئەم داواییەی حكومەت جێبەجێ بكرێ  و ئەمجارەش لەلایەن پەرلەمانتاران و تەنانەت لایەنە سیاسیەكانیش رەزامەندی نادرێت، چونكە پەرلەمان پێیوایە پێویست ناكات  بارگرانی بخرێتە سەر موچەخۆران.

ئەو پەلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد: داواكەی حكومەت بۆ دانانی باج لەسەر موچەی فەرمانبەر لەلایەك پێویستی بەرێوشوێنی یاسایی هەیە، لەلایەكی تر بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عیراقی ناراستەوخۆ  نزیكەی 20% موچەی فەرمانبەران كەمبۆتەوە، بۆیە ناكرێ جارێكی تر  دەستكاری موچەكانیان بكرێتەوە.

رونیشیكردەوە:  بەهەمانشێوە  لەكاتی ئێستا  بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت كورتێهانی بودجە لە 71ترلیۆن دینار بۆ 28 ترلیۆن كەمبۆتەوە، بۆیە  بۆئەمساڵ حكومەت پێویستی بەو بڕە پارە نیە كە دەیەوێ لەدانانی باج بەسەر فەرمانبەران دەستی بكەوێ.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا – هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket