riklam

ئێران.. كۆرۆنا پەرلەمان بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخات

جیهان 06:55 PM - 2021-04-19
.

.

بەگوێرەی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا زیاتر لە 24 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 398 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

سیما سادات لاری، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی تەندروستی ئێران دواین ئاماری رەسمی وڵاتەكەی لەبارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندو جەختیكردەوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 24هەزارو 346 كەسی تر تووشی پەتاكە بوون و 398 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تا ئێستا 2 ملیۆن و 261 هەزارو 435 كەس تووشی پەتاكە بوون و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 67هەزارو 130 حاڵەت بەرزبۆتەوە.

لاری ئاماژەی بەوەشداوە كۆی ژمارەی چاكبوونەوە گەیشتۆتە 1ملیۆن و 797هەزارو 319 حاڵەت و لەئێستاشدا 4843 توشبوو لەدۆخی ناجێگیردان.

بەهۆی دۆخی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاردرا پەرلەمانی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە دابخرێت.


PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket