riklam

عیراق.. بەهۆی تۆپی پێوە ژمارەیەك هاووڵاتی دەكوژرێن

عیراق 06:17 PM - 2021-04-19
.

.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند كە لەیارییەكی تۆپی پێدا لەبەغدای پایتەختی فیدڕاڵی، ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەكە راشیگەیاند لەكاتی بەڕێوەچوونی یارییەكی میللیدا لەگەڕەكی سەدری رۆژهەڵاتی بەغدا، شەڕ دروستبووەو چەكی سووكی تێدا بەكارهێنراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە لەئەنجامی شەڕەكەدا دوو كەس كوژراون كەیەكێكیان منداڵەو سێ‌ كەسیش تریش بریندار بووە.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی ناكۆكی خێڵەكەییەوە چەندین جار شەڕو پێكدادان لەشاری سەدرو بەشێك لەشارەكانی تری عیراق دروستبووەو چەكی سووك و مامناوەندی تێدا بەكارهێنراوە، ساڵانی رابردوو دەزگا ئەمنییەكان لەهەوڵی ئەوەدا بوون كۆنترۆڵی ئەو دیاردەیە بكەن، بەڵام سەركەتوو نەبوون.

ماوەیەكیشە ناكۆكییە خێڵەكییەكان لەهەردوو پارێزگای بەسڕەو میسان زیادیكردووەو دەیان كەس بوونەتە قوربانی.


PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket