riklam

ئیدارەی گەرمیان راگەیەنراوێكی لەسەر دۆخی قەزای كفری بڵاوكردەوە

کوردستان 10:59 PM - 2021-04-18
.

.

ئیدارەی گەرمیان لەسەر ئەو كاتیۆشایانەی ئاڕاستەی قەزای كفری كراون، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردوەتەوەوئاماژە بەباری ئاسایی قەزاكەو بەردەوامی لێكۆڵینەوەكان دەكات لەوبارەیەوە.

لەراگەیەنراوەكەی ئیدارەی گەرمیاندا هاتووە:" ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر (٧:٢١) خولەك لە ناوچەی قوریچای نزیك كفریەوە دوو كاتیۆشا ئاراستەی ناو قەزای كفری كرا و بەر دوو گەڕەكی شارەكە كەوت، خۆشبەختانە جگەلەوەی ھاوڵاتیەك بە سوكی بریندار بوو، ھیچ زیانێكی دیكەی نەبوو.

رونیشكراوەتەوە:" لێرەوە رایدەگەینین، ئێستا باری ئەمنی كفری ئاساییە و ھێزەكانی پێشمەرگە لە شوێنێ خۆیان و لەدەوروبەری كفری جێگیركراون و ھێزەكانی ئاسایشی گەرمیانیش بۆ پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە لە كفریە، دەزگا ئەمنیەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی كردەوە تیرۆریستیەكە دەستپێكردوە.

جەختیشكراوەتەوە:" ئەوەش دوپاتدەكەینەوە بەم كردەوە ترسنۆكانە، تیرۆریستان ناتوانن ئارامی و ئاسایشی كفری تێكبدەن و پشێوی دروست بكەن.

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئیدارەی گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket