riklam

منداڵێك له‌چه‌مچه‌ماڵ گیان له‌ده‌ستده‌دات

کوردستان 10:20 PM - 2021-04-18
.

.

سه‌عات 7ی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌م شه‌و ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن 8ساڵان له‌ڕه‌گه‌زی مێ گه‌یه‌نرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌حۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له‌ چه‌مچه‌ماڵ.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.شه‌ریف ره‌حیم وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند، سه‌عات7ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌م شه‌و ته‌رمی منداڵیكی ته‌مه‌ن 8ساڵ له‌ ڕه‌گه‌زی مێ نه‌ته‌وه‌ عه‌ره‌ب گه‌یه‌نرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌حۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و كه‌ له‌ ڕێگای نێوان گوندی زه‌رده‌ و ناحیه‌ی جه‌باری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر لێی ئه‌داو ده‌ستبه‌جێ گیانله‌ده‌ست ده‌دات.

وتیشی: به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.

PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket