riklam

له‌ شه‌ش رۆژی ره‌مه‌زاندا 15 شوێن له‌سلێمانی داخراون

کوردستان 09:55 PM - 2021-04-18
.

.

له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زاندا خوست له‌سه‌ر شتومه‌ك زیاتر ده‌بێت له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامێتی سلێمانی چاودێری بازاڕیان چڕتر كردوه‌ته‌وه‌و له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا 15 شوێن داده‌خه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامێتی سلێمانی بۆ PUKmedia وتی: له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا كاری لیژنه‌كانمان بووه‌ به‌ 24 سه‌عاته‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چاودێری بازاڕمان زیاتر كردوه‌.

وتیشی: ته‌نها له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژی رابردوودا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌  15 شوێن له‌ ناحیه‌ی بازیان و به‌كره‌جوۆ ناو سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی داخراون و زیاتر له‌ 100 پسوڵه‌ی سه‌رپێچیش بۆ خاوه‌ن دوكان كارگه‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان كراون.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌ هه‌مان لیژنه‌كانی پێشوو، به‌ڵام به‌كاری زیاتر چاودێری بازاڕمان چڕتركروه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket