riklam

بریكاری وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ڤاكسینەوە مژدە دەداتە هاووڵاتیان

کوردستان 08:11 PM - 2021-04-18
.

.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم مژدە بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدات هاتنی ڤاكسین بە هەموو جۆرەكانی بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لەجۆری ڤایزەرو بڕیاریشە ئەمشەو لەبەغداوە بڕێكی تر لەڤاكسین بگاتە هەرێم.

د.رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێم لەبارەی دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان بە PUKmediaی رایگەیاند: مژدە بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدەین كە هاتنی ڤاكسین بە هەموو جۆرەكانی بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لەجۆری (ڤایزەر) بە شێوەیەك كە حكومەتی عیراق بەڵێنی داوە ھەفتانە پشكی ھەرێمی كوردستان لە ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دابین بكات.

دەشڵێت: بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە پێویست بە دوو دڵی و دڵەڕاوكێ ناكات و بەردەوامبن لە تۆماركردنی ناوەكانیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم راشیگەیاند: بڕیارە ئەمشەو بەشێكی تر لەڤاكسین لەبەغداوە بگاتە هەرێم و دەدرێتە ئەو ناوچانەی تائێستا ڤاكسینیان پێنەگەیشتوە.

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket