riklam

میسر.. شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌هێڵی خۆی ده‌رده‌چێت و ده‌یان كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی

جیهان 07:08 PM - 2021-04-18
.

.

له‌وێستگه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ته‌وخ له‌ پارێزگای قلیوبیه‌، شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی هێڵی قاهیره‌ - مه‌نسوڕه‌ له‌نزیك وێستگه‌كه‌، له‌هێڵه‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌چێت و ده‌یان قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌، مسته‌فا مه‌دبولی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی میسڕ، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه‌و پارێزگاری قلیوبیه‌ ئه‌نجامدا تاوه‌كو به‌دواداچوون بۆ رووداوی له‌هێڵ ده‌رچوونی شه‌مه‌فه‌نده‌فه‌ری نێوان قاهیره‌-مه‌نسوڕه‌ بكه‌ن و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیشی راسپارد سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌كان بۆ قوربانیانی رووداوه‌كه‌ دابین بكه‌ن.

یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونی رووداوه‌كه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و نیشته‌جێكردن ده‌ستبه‌جێ ژماره‌یه‌كی زۆر ئوتۆمبێلی فریاكه‌وتنی گه‌یاندۆته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و سه‌رجه‌م برینداره‌كانی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی (به‌نهای فێركاری، قلیوبی پسپۆڕی و به‌نهای زانكۆ) گواستۆته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌، د.خالید  موجاهید، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و نیشته‌جێكردن رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای قلیوبییه‌ خراونه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

یاریده‌ری وه‌زیری ته‌ندروستی و نیشته‌جێكردن بۆ میدیاو هۆشیاری رایگه‌یاند، د.هاله‌ زاید، وه‌زیری ته‌ندروستی و نیشته‌جێكردنی میسڕ بۆ به‌دواداچوونی دۆخی برینداره‌كان، سه‌ردانی پارێزگای قلیوبیه‌ی كردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket