riklam

كۆمسیۆن: ھیچ بوارێك بۆ گۆڕینی واده‌ی ھه‌ڵبژاردن نییه‌

عیراق 05:27 PM - 2021-04-18
.

.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ واده‌ی دیاریكراودا ئه‌نجام ده‌درێت و ھیچ بوارێك بۆ گۆڕینی ئه‌و واده‌یه‌ نییه‌.

كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ھه‌وڵه‌كان بۆ به‌رێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و شه‌فاف، كه‌ شه‌قامی عیراقی و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی رازی بكات به‌رده‌وامه‌.

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا ناوی 253 حزب و 478 كاندید تۆماركراوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا.

دوپاتیكردووه‌ته‌وه‌، ھیچ بوارێك بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ نیه‌ و پرۆسه‌كه‌ له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، كه‌ 10 ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌، ئه‌نجام ده‌درێت.

PUKmedia كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket