riklam

ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 19 مه‌تر دابەزیوەو كارەبا كەمدەكات

کوردستان 03:00 PM - 2021-04-18
.

.

لێپرسراوی بەرهەمهێنانی كارەبا لەبەنداوی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت: لەئێستادا ئاستی ئاو بەنداوەكە 19 مەتر كەمیكردوەو بەرهەمهێنانی كارەبا تەواو دابەزیوە.

حەمید عەلی محەمەد بەڕێوبەری ویستگەی كارۆ ئاو بەنداوی دەربەندیخان بە PUKmedia ی راگەیاند: بۆ بەرهەمهینانی كارەبا پشت دەبەستین بەو ئاوەی كە لەبەنداوی دەربەندیخان گل دراوەتەوە،  ئەمساڵ بەهۆی وشكە ساڵی و نەبارینی بارانەوە ئاستی ئاو لەبەنداوەكە  بەراورد بەساڵی رابردو زۆر كەمی كردووە

وتیشی: ناتوانین وەك ساڵانی رابردوو یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا  ئیش پێبكەین و كارەبا بەرهەم بهێنین، بەڵكو دەبێت بەهەماهەنگی لەگەڵ بەنداوی دەربەندیخان و  كۆنترۆڵدا رێژەیەك ئاو دیاریكراوە  بڕوات،  ئێمەش بەو رێژەیە كارەبا بەرهەم دێنین كە رۆژانە 8 سەعاتە كاردەكات و بڕی 60 مێگاوات كارەبا لەبەنداوەكە بەرهەمدێت.

ئەوەشی خستەڕوو: سێ تۆڕباین بەرهەمهێنانی كارەبا لەبەنداوەكە هەیە، بەڵام دووانیان كاریان پێدەكرێت و یەكێكیشیان محاویلەی سوتاوەو بەهەرسێكیان كۆی بەرهەمی كارەبایان 249 مێگاواتە.

بەڕێوبەری ویستگەی كارۆ ئاو بەنداوی دەربەندیخان باس لەوەشدەكات: ترسی نەمانی ئاو لەبەنداوەكەمان هەیە، لەئێستادا 19 مەتر كەمیكردوە، بەهۆی مەترسی داخورانی زیاتری بەنداوەكەش ناتوانرێت ئاوی  لەوە زیاتر بەربدرێتەوە.

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان – شارەزوور

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket