riklam

وێنه‌.. كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی كاری ته‌له‌فزیۆنی

ئەدەب وهونەر 10:24 PM - 2021-04-17
.

.

ئه‌مشه‌و 17-4-2021، به‌ ئاماده‌بوونی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان و ژماره‌یه‌كی له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و راگه‌یاندنكاران، له‌ گۆڕه‌پانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن به‌ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان له‌ كۆرۆنا، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی "كاری ته‌له‌فزیۆنی"  رۆژنامه‌نووس دیدار له‌تیف به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ كۆڕه‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ رێكخرابوو.

سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌ش به‌ساتێك وه‌ستان بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، دواتر له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس "دیدار له‌تیف" باس له‌ بیرۆكه‌ی نووسنی كتێبه‌كه‌ كرا، تا له‌ چاپدانی، دواتر ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌،  له‌ كۆتایشدا كتێبی "كاری ته‌له‌فیزیۆنی"  به‌ ئیمزای نووسه‌ری كتێبه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا.

PUKmedia فۆتۆ: جه‌عفه‌ر حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket