riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم پشتیوانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان بوو

ی.ن.ک‌‌ 09:47 PM - 2021-04-17
.

.

له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئه‌مڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم، سه‌ركرده‌ی دیاری عیراقه‌.
 به‌ڕێز و شكۆوه‌ یادی تێكۆشه‌ر و دۆستێكی دێرین و نزیكی گه‌لی كورد و سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌درێژایی ژیانی خه‌بات و تێكۆشانی دژی دیكتاتۆری و زوڵم و سته‌م كردووه‌ و هه‌میشه‌ له‌ به‌ره‌ی داكۆكیكردنیش بووه‌ له‌ به‌دیھێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد. له‌ رۆژانی سه‌ختی خه‌باتیشدا ھاوپشت و پشتیوانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان بوو.

ئه‌مڕۆ كه‌ یادی ئه‌م سه‌ركرده‌ قاره‌مان و مه‌زنه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ھه‌مووكات زیاتر پێویستمان به‌ ھه‌مان رۆحیه‌تی خوالێخۆشبوو سه‌ماحه‌تیان ھه‌یه‌ بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر و دووباره‌ بووژاندنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌بوون و بونیادنانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌نێوان ھێزه‌ شۆڕشگێره‌كانی ھه‌رێم و عیراق بۆ پاراستنی ده‌ستوورو به‌ھا باڵاكانی گه‌لی كورد و عیراق، كه‌ دڵنیام سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم درێژه‌پێده‌ری ھه‌مان رێچكه‌ و بیروباوه‌ڕی به‌ڕێزیانه‌ و پێكه‌وه‌ ده‌ست له‌ناوده‌ست ده‌بین له‌پێناو سه‌قامگیری زیاتری سیاسی، ئه‌منی و ئابووری.
دروود بۆ گیانی سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم و ته‌واوی شه‌ھیدانی رێگای رزگاری

بافڵ تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket