riklam

رانیه‌.. لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سێ شوێن سزاده‌ده‌ن

کوردستان 09:11 PM - 2021-04-17
.

.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ڕانیه‌ له‌درێژه‌ی سه‌ردان و به‌دواداچونه‌كانیاندا له‌ ناو قه‌زای رانیه‌ ده‌وروبه‌ری له‌ دوو رۆژدا به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كان سێ شوێنیان سزا داوه‌ .

ئه‌و شوێنانه‌ش كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ سزادراون بریتین له‌:
یه‌كه‌م/ نۆرینگه‌ی به‌ڵێن له‌چوارقوڕنه‌ به‌بڕی (١٥٠٫٠٠٠) هه‌زار دینار غرامه‌ كرا به‌هۆی نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت .

دووه‌م/ ماركێتی مام له‌حاجیاوا غرامه‌  كرا به‌بڕی (١٠٠٫٠٠٠) سه‌د هه‌زار دینار به‌هۆی كه‌ل و په‌لی به‌سه‌رچوو.

سێیه‌م/ كۆگای زیره‌ك غرامه‌كرا به‌بڕی (١٥٠٫٠٠٠) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار به‌هۆی كه‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوو.

PUKmedia محه‌مه‌د ره‌سوڵ/ رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket