riklam

وارماوه‌.. قه‌سابخانه‌یه‌ك داده‌خرێت

کوردستان 07:06 PM - 2021-04-17
.

.

به‌هۆی پاپه‌ند نه‌بووونی به‌ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی لیژنه‌كانی ناحییه‌ی وارماوه‌-ی سه‌ربه‌ قه‌زای شاره‌زوور قه‌سابخانه‌ی پێشه‌رمه‌گه‌ داده‌خه‌ن.

فوئاد عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی لیژنه‌كانی ناحیه‌ی وارماوه‌ به‌PUKmedia  ی  ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 17-4-2021، سه‌ره‌ڕای بوونی پشووی ره‌سمی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌دواداچونیان له‌ بۆ دوكان و كۆگاكان و شوێنه‌كانی فرۆشتنی خۆراك و كه‌ل و په‌ل كردووه‌، ئه‌مڕۆش لیژنه‌ی ئابوری و چاودێری ته‌ندروستی له‌ ناوبازاڕ ی ناحیه‌ی وارماوه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی  قه‌سابخانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان له‌ ناحیه‌كه‌ داخست.

وتیشی: داخستنی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان چه‌ندینجار ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڕیار درا به‌داخستنی قه‌سابخانه‌ی (پێشمه‌رگه‌ ) له‌ناوبازاڕ بۆ ماوه‌ی3 سێ ڕۆژ له‌به‌رسه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بون به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان .

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان/ شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket