riklam

گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌ جیهان 3 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند

جیهان 02:43 PM - 2021-04-17
.

.

رێژه‌ی گیان له‌ ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌  تائێستا 3 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، سه‌ره‌ڕای دروستكردنی ڤاكسین و به‌رده‌وامی كوتانی هاووڵاتییان، به‌ڵام تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی نوێترین راپۆرتی زانكۆی "جۆنز هوبكنز"، ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ تائێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ له‌ جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ژماره‌ی دانیشتوانی شاری "كیڤ"ی پایته‌ختی ئۆكرانیاو كاراكاسی پایته‌ختی فه‌نزویلا، نزیكبووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی دانیشتووانی شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا كه‌ (2.7) ملیۆن كه‌سه‌.

یۆیه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی "كۆڤید19" له‌ شاری ووهانی چین سه‌ریهه‌ڵداو دواتر به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌.

PUKmedia سكای نیوز العربیه‌


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket