riklam

حەرب: مەرسومی سەرۆك كۆمار لایەنەکان پابەندی هەڵبژاردن دەکات

عیراق 06:58 PM - 2021-04-12
.

.

تاریق حەرب، شارەزای بواری یاسایی لەبارەی ئەو مەرسومەی سەرۆك كۆمار سەبارەت ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەریكردووە جەختیكردەوە كە دەبێت هەموو لایەك پابەندی مەرسومەكە بن، دووپاتیشی كردەوە، هیچ كەسێك لەدوای دەكردنی مەرسومەكە، بۆی نییە گۆڕانكاری لە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان بكات.

تاریق حەرب، ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسانی 2021، لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia راشیگەیاند: بەگوێرەی مەرسومی كۆماری، هەڵبژاردنەكان لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت و دەبێت هەموو لایەك پێوەی پابەند بن، ئاماژەی بەوەشدا كە مەرسومەكە بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتانە دەركراوە كەدەستوور داویەتی بەسەرۆك كۆمار، جەختیشی كردەوە كە چیتر سەرۆك وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانن گۆڕانكاری لەوادەكەدا بكەن.

تاریق حەرب روونیشی كردەوە كە تەنها لەدەسەڵاتی سەرۆك كۆماردایە گۆڕانكاری لە وادەكەدا بكات، ئەوەش بەدوور دەزانرێت رووبدات، جەختیشی كردەوە سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا، لێكتێگەیشتن و كاری هاوبەش لەنێوانیاندا هەبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆك كۆماری عیراق مەرسومێكی كۆماری تایبەت بەئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 دەركرد، ئەو وادەیەش پێشتر لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە پێشنیاز كرابوو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەعیراق.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket