دڵه‌ڕاوكێی خوێندكار
بیروڕا 09:55 PM - 2021-03-03.
ئاشكرایه ماوه‌ی ساڵێك زیاتره زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و عیراق روبه‌روی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بووه‌ته‌وه له‌و نێوه‌نده‌شدا هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رنه‌بووه له په‌تا و ڤایرۆسی نه‌گریسی كۆرۆنا هه‌روه‌ها له ماوه‌ی رابردوودا و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، هه‌زاران حاڵه‌ت هه‌بووه كه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش به سه‌دانیان مردوون، ئه‌مه هێشتا په‌تای كۆرۆنا كۆڤید19 كۆتایی نه‌هاتووه، دیسان جۆرێكی تر په‌تا بڵاوبۆته‌وه كه به كۆرۆنای گۆڕاو ناوزه‌د ده‌كرێت.
ره‌نگه تائێره زۆرینه‌مان كۆك بین كه ڤایرۆسێكی كۆشنده له‌ئارادایه و مه‌ترسیداره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌یه پلان و به‌رنامه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چییه بۆ دۆخه‌كه، به‌تایبه‌تی له سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا؟
بێگومان په‌روه‌رده سێكته‌رێكی هه‌ره گرنگه بۆ بنیاتنانی تاكی ته‌ندروست و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار و پێگه‌یشتوو، هه‌ربۆیه پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه و گشتگیر و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بڕیاری هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌م خوێندكار و هه‌م مامۆستایان به ده‌روونێكی جێگیر و دامه‌زراوه‌وه پلان و به‌رنامه‌ی كاری خۆیان دابڕێژن و به روونی بیزانن، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌بووه به‌شێكی پینه‌و په‌ڕۆكردن و به‌شێكی له كۆڵخۆكردنه‌وه و به‌ڕێكردن بووه.
ساڵێكه پرۆسه‌ی خوێندن ناته‌واوه
ساڵی پار به‌نیوه ناچڵی پرۆسه‌ی خوێندن له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو وا ئه‌مساڵیشی هاته‌سه‌ر و له‌رووی كاته‌وه به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، نزیك بووینه‌ته‌وه له به‌شی دووه‌می وه‌رزی دووه‌م و كۆتایی ساڵ، به‌ڵام هێشتا وه‌رزێكی خوێندن كه بریتییه له به‌شی یه‌كه‌می ساڵ و وه‌رزی یه‌كه‌م ته‌واو نه‌بووه، هه‌مووان له‌وه تێده‌گه‌ین كه كاره‌ساتێكی سروشتی و نه‌خۆشی و په‌تایه‌كی كوشنده هه‌یه كه رووبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه، به‌ڵام خۆ ئه‌وه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به له‌نگی و نیوه ناچڵی به‌ڕێ بكرێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، ئه‌وه‌ی كه دڵه‌ڕاوكێ و راڕایی له‌دڵی خوێندكار دروستكردووه، ئه‌ویش فره لێدوانی حكومه‌ت و به‌تایبه‌تی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئه‌و پرۆسه‌یه كه هۆكارێكه خوێندكار ده‌ستی ناچێته خوێندن و هه‌میشه چاوه‌ڕوانی لێدوانی نوێیه هه‌رجاره و لایه‌نێك یاخود به‌رپرسێك لێدوان ده‌دات، جارێك ده‌وترێت لیژنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌دات و جارێك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به لێدوانێك و جارێكی تر لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به لێدوانێك! ئیتر خوێندكار به ده‌روونێكی ناجێگیر له چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و لیژنانه بیر له ته‌واوكردنی مه‌نهه‌جی ساڵێكی ده‌كاته‌وه و نازانێت كام لێدوان ئاینده‌ی ساڵێكی دیاریی ده‌كات، جگه له‌وه‌ش به‌شێكی تری ئه‌و هۆكارانه په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به مامۆستاوه هه‌یه ئه‌ویش له حاڵه‌تێكی ده‌روونی شڵه‌ژاوی نائارامیدایه و ره‌نگه وه‌كو پێویست نه‌توانێت پلان و به‌رنامه‌ی وانه وتنه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده بكات.
كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده
با ئه‌وه‌ش له‌ولاوه بووه‌ستێت كه كێشه‌یه‌كی تری گه‌وره‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده هه‌یه، ئه‌ویش كه‌میی كتێب و نه‌بوونێتی وه‌ك پێویست له قوتابخانه‌كاندا، كه هۆكارێكی تره و خوێندكار تووشی گرفت ده‌كات، چونكه هه‌مووان ده‌زانین له‌گه‌ڵ بوونی په‌تایه‌كی كوشنده و هاوكات قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی داهاتی تاك له رووی ئابوورییه‌وه، جیهان به‌گشتی و هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه به‌تایبه‌تی به دۆخێكی سه‌ختی قه‌یراناویدا تێده‌په‌ڕێت و دیسان ئه‌وه‌ش وایكردووه كه داهاتی تاك واتا یه‌ده‌گ و پاشه‌كه‌وتی خێزان نه‌ك هه‌ر له سفر نزیكبۆته‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه قه‌رزاریش بوون، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌سوكاری خوێندكاران نه‌توانن كتێب و پێداویستی خوێندكار له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه پڕبكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بیكات ئه‌وه‌یه یه‌ك گوتار و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بڕیاربن، بۆئه‌وه‌ی راڕایی و دڵه‌ڕاوكێی دڵی خوێندكار و مامۆستایان بڕه‌وێنێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته ئاوڕی جدی له سێكته‌ری په‌روه‌رده بدرێته‌وه و میكانیزم و رێگه‌چاره‌ی باش و گونجاو بدۆزنه‌وه و دڵنیایی و ئارامی به ده‌روونی خوێندكار و مامۆستا بدرێت، ته‌نها به كۆده‌نگی و بڕیاری كۆتایی و دابینكردنی كه‌ره‌سته و كتێبی پێویست و ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و گونجاوه.
عه‌تا ته‌ها
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19