riklam

ڕێگه‌ نادرێت پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی DBX بكرێته‌وه‌

کوردستان 09:41 PM - 2021-03-03
.

.

لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دواخستنی چوارده‌هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی DBX دا  كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای عراق التقدم بۆ پێشانگا و كۆنگره‌كان ڕێكده‌خرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ داستان فازڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمپانیای عێراق تقدوم بڵاویكردۆته‌وه‌،دوای بڕیاره‌كانی لێژنه‌ی بالای روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌  به‌رواری ۲ ئازار ۲٠۲۱ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی كۆڕو كۆبونه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌ و كۆنفراس وبۆنه‌كان بۆ رێگری كردن له‌ بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڕیار درا به‌ دواخستنی پێشانگای نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی  DBX خولی چوارده‌هه‌مین بۆ كاتێكی نادیار كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای عراق التقدم بۆ پێشانگاو كۆنگره‌كان رێكده‌خرێت كه‌ بریار بوو له‌ به‌رواری ۱٠ ـ ۱٥ ئازار ۲٠۲۱ له‌ هۆڵی پێشانگای نێوده‌وله‌تی سلێمانی له‌ تاسلوجه‌ به‌ چاودێری حكومه‌تی ناوه‌ندو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی سلێمانی به‌ به‌شداری زیاتر ۱۸٠ كۆمپانیای ناوخۆو بیانی له‌ ۱۱ ولات له‌ گشت بواره‌كان به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ ۲٠٠٠٠٠ هه‌زار میوان سه‌ردانی ده‌كه‌ن له‌ گشت شاره‌كانی عیراق .

له‌ كاتی دیاری كردنی ڕێكه‌وتی تازه‌ ئاگاداری هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket