riklam

تەندروستی سلێمانی:خۆپارێزی نەكرێت دۆخەكە خراپتر دەبێت

کوردستان 03:00 PM - 2020-10-25
فۆتۆ: بێساران تۆفیق

فۆتۆ: بێساران تۆفیق

لەگەڵ هەڵكشانی ژمارەی توشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا دێت دۆخەكە بەرەو خراپتر دەڕوات، لێپرسراوانی تەندروستی سلێمانی دەڵێن چەند هەفتەیەكە حاڵەتەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا بەڕێژەیەكی بەرچاو رووی لە زیاد بوون كردووە.

عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: لە ئێستادا لە شاری سلێمانی لە قۆناغێكداین كە پێش چوار مانگ لەمەوبەور سەرجەمی هاووڵاتیانمان ئاگادار كردەوە لە ترسناكی ڤایرۆسی كۆرۆناو پێشبینی ئەم قۆناغەمان دەكرد ، چونكە هاووڵاتیان چ شاری سلێمانی و شارەكانی تری كوردستان وەك پێویست پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی نەدەبوون بە ئێستاشەوە كە حاڵەتەكان زۆر زیادیكردووە.

وتیشی: رۆژانە حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا زیاد دەكات بەحاڵەتەكانی گیان لە دەستدانیشەوە، نیشگەرانی خۆشی دەربڕی لەوەی كە وەك پێویست هاووڵاتیان هاوكاری كەرتی تەندروستی ناكەن لەخۆپاراستنیان لەكۆرۆنا.

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی نەشیشاردەوە كە حكومەتی هەرێم كوردستان كەمتەرخەمەو سیستمی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان وەك پێویست نییە، بۆیە داوای لە هاووڵاتیان كرد خۆیان بپارێزن و لە چونە دەرەوەیان ماسك ببەستن.

دەشڵێت: لەئێستادا بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی كە توشی كۆرۆنا دەبن پێویستیان بە ئۆكسجین هەیەو حاڵەتەكانیش قورسن، تەئكیدیشیكردەوە ئەگەر بارودۆخەكە وەك ئێستا بێت و هاووڵاتیان خۆیان نەپارێزن ئەوا لەم قۆناغەی ئێستا بارودۆخەكە خراپتر دەبێت.

عەبدوڵا ئەحمەد راشیگەیاند: لەئێستادا رێژەی بەخشەری پلازمای خوێن وەك پێویست نییە، هەرچەند سلێمانی پێویستی بەڕێژەیەكی زۆر لە  پلازمای خوێن هەیە، داوشیكرد كە ئەو كەسانەی چاك دەبنەوە پلازمای خوێن ببەخشن تا دۆخەكە كۆنترۆڵ بكرێتەوە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket