riklam

زیاتر لە 19 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەی گەرمیان كردووە

kurdistani 05:54 PM - 2013-08-11
"لە كەلار ئاهەنگێك بۆ گەشتیاران سازدەكرێت"

"لە كەلار ئاهەنگێك بۆ گەشتیاران سازدەكرێت"

لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا زیاتر لە 19 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەی گەرمیان كردووەو، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیانیش، دەڵێت: "ئەمڕۆ ئاهەنگێكی بەرفراوان لەگەرمیان ساز دەكات".

پشتیوان عەبدولكەریم بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری گەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاند: لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا بەهۆی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە لە هەموو بازگەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە 19 هەزارو 500 گەشتیار سەردانی سنورەكەیان كردووە.

وتیشی: لەو رێژەیەش 800 گەشتیاریان ئێرانین‌و لە خاڵی سنوری پەروێزخانەوە هاتوونەتە خاكی هەرێم.

راشیگەیاند: بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە ئێوارەی ئەمڕۆ 2013/8/11، لە شاری یاری كەلار ئاهەنگێك ساز دەكرێت‌و رێبەری گەشتیاری بەسەر ئامادەبوواندا دابەشدەكرێت.

دوو رووداوی هاتوچۆ
لەماوەی سێ رۆژی جەژن-دا تەنها دوو روداوی هاتوچۆ لەسنوری ئیدارەی گەرمیان ڕویانداوەو لەو روداوانەشدا تەنها یەك بریندار هەبووەو زۆربەی سەرپێچیەكانیش لەلایەن شۆفێرە عەرەبەكانەوە تۆماركراون كە بەمەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەی گەرمیانیان كردووە.

ملازمی یەك كارزان مەجید لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەكان‌و راگەیاندن لەهاتوچۆی گەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاند: پێش جەژنی رەمەزان ئەوان پلانێكی تۆكمەیان داڕشتبوو بۆ رێكخستنی رێگاوبانەكانی سنوری گەرمیان.

وتیشی: توانیومانە بەسەركەوتوویی پلانەكەیان جێبەجێ بكەن لەماوەی سێ رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزاندا، ئەمەش دوای ئەوەی تا سەعات 12 ی شەو مەفرەزەكانیان لەسەر جادەو شەقامەكان سەرقاڵی رێكخستنی هاتوچۆی هاووڵاتیان بوون.

راشیگەیاند: لەماوەی ئەو سێ رۆژەداو بەجیاواز لەجەژنەكانی پێشتر تەنها دوو روداوی هاتوچۆ لەسنوری گەرمیان تۆماركراون‌و لەئەنجامی ئەو دوو روداوەشدا تەنها یەك بریندار رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

روونیشیكردەوە: بەهۆی هاوسنوری ناوچەی گەرمیان لەگەڵ ناوچەكانی ناوەڕاست‌و خواروی عیراق، گەشتیارێكی زۆری عەرەب بەناوچەی گەرمیاندا تێپەڕبوون بۆ ناوچەكانی دیكەی هەرێم‌و، زۆربەی سەرپێچیەكانیش لەلایەن ئەو شۆفێرە عەرەبانەوە تۆماركراون.

PUKmedia سامان یاروەیس‌و هاوكار حاجی - گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket