riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 4 هه‌زارو 644 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌

عیراق 04:40 PM - 2020-09-05
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 5-9-2020، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 4 هه‌زارو 644  حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌ عیراق تۆماركراوه‌و 3 هه‌زارو 891 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا، 4 هه‌زارو 644  كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شبوون:
به‌غدا/ره‌سافه‌ 429، به‌غدا/كه‌رخ 720، مه‌دینه‌توب 101، نه‌جه‌ف 240، سلێمانی 132، هه‌ولێر 201، دهۆك 171، كه‌ربه‌لا 271، كه‌ركوك 157، دیاله‌ 107، واست 359، به‌سڕه‌ 423، میسان 159، بابل 65، دیوانیه‌ 270، زیقار 298، ئه‌نبار 36، موسه‌نا 245، موسڵ 125، سه‌ڵاحه‌دین 135.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراقدا ئه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا 3 هه‌زارو 891 توشبووی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شبوون:
به‌غدا/ ره‌سافه‌ 449، به‌غدا/كه‌رخ 370، مه‌دینه‌توب 101، نه‌جه‌ف 168، سلێمانی 76، هه‌ولێر 210، دهۆك 206، كه‌ربه‌لا 335، كه‌ركوك 224، دیاله‌ 122، واست 61، به‌سڕه‌ 534، میسان 130، بابل 110، دیوانیه‌ 72، زیقار 215، ئه‌نبار 124، موسه‌نا 144، موسڵ 240.

ئاماژه‌به‌وه‌شدراوه‌، له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا 63 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ زۆرترین رێژه‌ش له‌ سلێمانی بووه‌ كه‌ 9 كه‌س بووه‌، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ عیراق تائێستا 195 هه‌زارو 259 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ رێژه‌كه‌ش له‌ 76% ه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket