riklam

پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانی Favipiravir دەكرێت

کوردستان 11:37 PM - 2020-07-08
.

.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەبەرهەم هێنانی دەرمانی Favipiravir دەكات.

 

لەراگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە:" لە درێژەی هەوڵ و چالاكیەكانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستكردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی كوردستان هەمان دەرمانی دژەڤایرۆسی (Favipiravir) بە ناوی (فابیڤیر) كە لەلایەن هەندێك لە ووڵاتی وەكو ڕوسیا و یابان ... هتد. لە كاتی ئێستادا بەكاردێت وە لە ڕێنماییەكانی چارەسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بە یەكێك لە دەرمانەكانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت ، بە هاوكاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەكانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستكرا بە دابەشكردن بۆ كەمكردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەكە و نیشانەكانی و كەمكردنەوەی ڕێژەی مردن.

رونیشكراوەتەوە:" بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەكات ،  پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین كە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی كوردستان كەوتە بواری بەرهەمهێنان وە لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خۆماڵی و كەرتی تایبەت هاندەدرێت لەپێناو باشتركردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاوڵاتیان بەتایبەتی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی نەخۆشی كۆڕۆنا.

جەختیشكراوەتەوە:" لەم دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە كە هاوڵاتیان پێویستە زۆر بە وریایی ئاگاداری خۆیان و پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ دووربوون لە ترسناكی تووشبوونی ئەم نەخۆشیە و ڕێكاری تاكپارێزی و خۆپارێزی گرنگترین ڕێكارە كە پێویستە هەموو هاوڵاتیان پێوەی پابەندبن.

 

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket