riklam

ئێران و سوریا ڕێككه‌وتنی سه‌ربازی ئیمزا ده‌كه‌ن

جیهان 09:56 PM - 2020-07-08
.

.

به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان تاران و دیمه‌شق ڕێككه‌وتنی سه‌ربازییان ئیمزا كرد.

 به‌مه‌به‌ستی به‌ڕه‌وڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان ڕێككه‌وتنی سه‌ربازی له‌نێوان ئێران و سوریا به‌ ئاماده‌بوونی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ئه‌یوب وه‌زیری به‌رگری سوریا و محه‌مه‌د باقری سه‌رۆكی ئه‌ركانی ئێران ئیمزا كرا.

دوای ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ وه‌زیری به‌رگری سوریا و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئێران له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ په‌یوه‌ندی تاران و دیمه‌شق په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژییه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket