riklam

فرسەت سۆفی: كۆرۆنا لەهەموو كوچەو كۆڵانێكی هەولێر بڵاوبووەتەوە

کوردستان 05:45 PM - 2020-07-08
.

.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لەهەولێر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەقۆناغێكی خراپ و مەترسیداردایەو ئەوەی لێی دەترساین ئێستا پێی گەیشتین و بەهۆی پابەندنەبونی هاووڵاتیانیش بەتێكەڵبونی بەردەوام و بەكارنەهێنانی دەمامك ژمارەی توشبوان بەكۆرۆنا لەهەولێر زۆر زیادیكردوەو كۆرۆنا لەهەموو كوچەو كۆڵانێكی هەولێر بڵاوبووەتەوە.

فرسەت سۆفی پارێزگای هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دۆخی كۆرۆنا لەهەولێر تا دێت بەرەو خراپی دەڕوات و رێژەی توشبون بەكۆرۆنا لەهەڵكشاندایە، بۆیە پێشتریش بۆ ماوەی شەش رۆژ قەدەغەو كەرەنتمان راگەیاند.

وتیشی: بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبون و بەردەوام بوون لەتێكەڵ بون و بەكارنەهێنانی دەمامك وایكردوە ژمارەی توشبوان بەكۆرۆنا زۆر زیاد بكات، بۆیە ئێستاش ئەگەر خەڵك پابەند نەبێت و دەمامك بەكارنەهێنێت خۆی لەتێكەڵ بون دورنەخاتەوە ژمارەی توشبوان لەئێستا زیاتر دەبێت.

ئەوەشی وت: ئەگەر ژمارەكە هەر زیاد بكات ئەوا وەك حكومەت ناچار دەبین ئەو توشبوانەی كۆرۆنا كە دۆخی تەندروستیان زۆر خراپ نەبێت لەنەخۆشخانەكان وەریان نەگرین، بۆیە ئەوەی لەسەر ئێمە بووە كردومانەو پێویستە خەڵك خۆی، خۆی بپارێزێت و لەوە دەرچووە ئێمە ناوچەیەك كەرەنیتن بكەین، هەر ئەوەمان پێكراوە كە دەیبینن.

پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند:ئێستا دۆخەكە لەقۆناغێكی خراپ و مەترسیداردایەو ئەوەی لێی دەترساین ئێستا پێی گەیشتین، بۆیە ئێستا تەنها خۆپارێزی تاكە رێگایەو دۆخی هەولێر دۆخێكی مەترسیدارەو خەڵك خۆی نەپارێزێت بەرەو كارەساتێكی گەورە دەڕۆین و كۆرۆنا لەهەموو كوچەو كۆڵانێكی هەولێر بڵاوبووەتەوە.

PUKmedia تایبەت     

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket