riklam

كارەبای سلێمانی خاوەن موەلیدەكان ئاگاداردەكاتەوە

کوردستان 05:03 PM - 2020-07-08
.

.

كارەبای سلێمانی خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان ئاگادار دەكاتەوە كە دەبێت لەكاتی تاقیكردنەوەكانی خوێندكارانی 12ی ئامادەییدا بڕی ئەمپێری كارەبای پێویست بۆ ئامێری فێنكەرەوەی ئەو خوێندنگایانەی دەكەونە سنوری موەلیدەكەی دابین بكەن.

بەڕێوبەڕایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەبارەی پێدانی كارەبا لەكاتی تاقیكردنەوەكانی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی خاوەن موەلیدە ئەهلیەكانی ئاگادار كردوەو دەڵێت:ئاگاداری خاوەن موەلیدە یٔەهلییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەینەوە بە مەبەستی دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ خوێندكارانی پۆلی (12) لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا، داوایان لێدەكەین كە بڕی ئەمپێری كارەبای پێویست بۆ ئامێری فێنكەرەوەی ئەو خوێندنگایانەی دەكەونە سنوری موەلیدەكەی دابین بكەن كە لە هەفتەیەكدا دوو رۆژەو رۆژی دوو سەعاتە.

رونیشیكردوەتەوە: ئەم بابەتەش چەند موەلیدەیەكی كەم دەگرێتەوە، بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی هەوڵدەدات كە بەپێی توانا كارەبای نیشتمانی بۆ خوێندگاكان دابین بكات.

 PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket