مسته‌فا كازمی: له رۆژنامه‌نووسییه‌وه بۆ كۆشكی ده‌سه‌ڵات
ریپۆرتاژ 01:38 PM - 2020-07-08.
له 7 ئایاری ئه‌مساڵ 266 ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق متمانه‌یان به مسته‌فا كازمی به‌خشی، به‌مشێوه‌یه‌ش كۆتایی به‌و نا ئارامیی و ناجێگیرییه هێنا، كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه عیراقی گرتۆته. به‌ڵام رێگای كۆشكی ده‌سه‌ڵات له به‌غداد، به گووڵ نه‌چنراوه، چونكه له ئێستادا عیراق خۆی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه، له پێش هه‌موویانه‌وه به‌زربوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی به تایبه‌تی گه‌نجه‌كان، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری، هه‌ژاری، خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌تایبه‌تی كاره‌با و ئاو، بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا. له هه‌مووشی قوورستر، ڤایرۆسی كۆرۆنایه، كه له ئێستادا رۆژ له دوای رۆژ ته‌شه‌نه‌ی زیاتر ده‌كات. له رووی ده‌ره‌كیشه‌وه جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران هه‌تا دێت توندتر ده‌بێت، ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ش هه‌ژموونی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر حوكمی به‌غداده‌وه هه‌یه. له باكووریشه‌وه توركیا له‌شكركێشییه‌كی دڕندانه‌ی ده‌ستپێكردووه‌و به ئه‌جیندایه‌كی ترسناكیشه‌وه، په‌لاماری عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. جگه له كێشه زۆره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، ئایا كازمی ده‌توانێت ئه‌م هه‌موو كێشانه چاره‌سه‌ر بكات؟ به‌ڵام با سه‌ره‌تا بپرسین مسته‌فا كازمی كێیه؟!
نه‌یارێكی رژێمی به‌عس
مسته‌فا كازمی ناوی راستی " مصطفى عبد اللطيف مشتت الغريباوي " له ساڵی 1967 له به‌غداد له‌دایك بووه. بنه‌چه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باشووری عیراق بۆ قه‌زای شه‌تره له پارێزگای " زی قار یان ناسرییه".
ئه‌و كۆلیژی یاسای له به‌غداد خوێندووه، به‌ڵام پاشان به هۆی چالاكی سیاسییه‌وه كه ئه‌ندامی " حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی" بووه. ناچار ده‌بێت ساڵی 1985 له رێگه‌ی كوردستانه‌وه بچێته ده‌ره‌وه‌ی عیراق. سه‌ره‌تا ده‌چێته ئه‌ڵمانیا و پاشانیش ده‌چێته به‌ریتانیا ده‌ژی. لێره‌ش زیاتر خه‌ریكی كاری سیاسی ده‌بێت و نازناوی " كازمی" بۆ خۆی داده‌نێت. له به‌ریتانیا خه‌ریكی كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌بێت و ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی عیراقی سایتی "مۆنیتۆری ئه‌مریكی". پاش رووخانی رژێمی به‌عس له سالی 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عیراق و دووباره له‌گه‌ڵ حزبی ده‌عوه كار ده‌كات.
بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی
كازمی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی بووه، عه‌بدول له‌تیفی باوكی چالاكوانێكی سیاسی بووه‌و نوێنه‌ری حزبی " وطني الدیمقراطي" كامیل جادرجی بووه له قه‌زای شه‌تره. به‌ڵام ساڵی 1963 قه‌زای شه‌تره به‌جێده‌هێڵێت و دێته به‌غداد له‌وێ له هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌غداد كار ده‌كات.
عمادی برا گه‌وره‌ی ساڵی 1981 له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڕێی " محه‌مه‌د باقر حه‌كیم" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی بووه، سێ ساڵ زیندانی ده‌كرێت و دواتریش به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و ئازاد ده‌كرێت. له پاش رووخانی رژێمی به‌عس، ده‌بێته راوێژكار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، به‌ڵام ساڵی 2013 له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه له شه‌قامی " حه‌یفا" له به‌غداد،ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ئیفلیج ده‌كرێت.
گه‌رچی سه‌باحی برا گه‌وره‌شی دكتۆرای له ئه‌ندازیاری هه‌یه، راوێژكاری حه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق بووه. مسته‌فا كازمی كچی "مهدی العلاق" ده‌هێنێت كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی. ئه‌مانه‌ش هه‌موو رۆڵیان هه‌بووه له پێشخستنی كاروانی سیاسی ئه‌م پیاوه.
رۆژنامه‌گه‌ری
راسته مسته‌فا كازمی كۆلیژی یاسای ته‌واو كردووه، به‌ڵام حه‌زێكی گه‌وره‌ی بۆ رۆژنامه‌گه‌ری هه‌بووه، چ له ده‌ره‌وه‌ی عیراق و چ كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كاری رۆژنامه‌گه‌ری كردووه. له شاری له‌نده‌ن ده‌بێته به‌رێوبه‌ری ده‌زگای " الحوار الإنسانی " كه له لایه‌ن " حسین الصدر" دامه‌رزاوه. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌زگایه‌ش، دروستكردنی دیالۆگ له نێوان تایفه‌كان و دژایه‌تیكردنی توندوتیژی و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكی ئاشتیخوازیی و لێبورده‌یی.
پاش رووخانی رژێمی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غداد و ده‌زگای "الذاكره العراقیه" دروست ده‌كات كه كاری له‌سه‌ر قووربانیان رژێمی به‌عس كردووه‌و ویستوویه‌تی تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس به ئه‌رشیف بكات، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی فیلمی دۆكۆمێنتاریی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ قووربانیانی رژێمی به‌عسی سه‌دامی له‌ناوچوو.
ساڵی 2007 ده‌بێته سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری " الاسبوعیه" كه سه‌ر به‌ده‌زگای خه‌ندان بووه له سلێمانی.
جگه له‌وه‌ش خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كتێبه كه ئه‌وانیش :
• مسألة العراق.
• انشغالات إسلامية.
• علي بن أبي طالب الإمام والإنسان
• المصالحة بين الماضي والمستقبل.
بوونی به سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری
له پڕێكدا ساڵی 2016 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق، مسته‌فا كازمی كرده سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رنجی لایه‌نه شیعه‌كان، چونكه تا ئه‌وكاته كازمی له‌م بواره‌دا نه‌ناسراو بوو. هه‌روه‌ها گه‌رمه‌ی جه‌نگی داعش بوو. له راستیشدا به‌هاتنه سه‌ركاری مسته‌فا كازمی، دووباره رۆڵی ئه‌م ده‌زگایه له جه‌نگ دژ به داعش به‌هێزتربوو. لێره‌شه‌وه پله‌كانی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بۆ مسته‌فا كازمی ده‌ستپێده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیران
دروستبوونی خۆپیشاندان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و ناكۆكی لایه‌نه شیعه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه له خزمه‌تی كازمیدا بوون، هه‌تا دواجار هه‌موویان له‌سه‌ر كازمی رێككه‌وتن و رۆژی 7 ئایار 266 ئه‌ندام په‌رله‌مان متمانه‌یان به كازمی ده‌به‌خشن و ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.
به‌ڵام رێگای كۆشكی ده‌سه‌ڵات به گووڵ نه‌چنراوه، به‌ڵكه كازمی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی گه‌وره‌دایه.
كێشه ناوخۆییه‌كان
ئه‌و رۆژه‌ی كه بووه سه‌رۆك وه‌زیران، به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌ی خۆی كه له 6 لاپه‌ڕه پێكهاتبووه، پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كرد و باسی پێنچ كێشه‌ی گه‌وره‌ی كرد بوو:
1/ به‌هێزكردن و دانانی سیسته‌مێكی ته‌ندروستی مۆدێرن و هه‌وڵدانی بۆ چاكسازی له كه‌رتی ته‌ندروستی عیراق، به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت خزمه‌تی هاوڵاتیان بكات و رووبه‌روی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێته‌وه. له ئێستاشدا ژماره‌ی تووشبوانی ئه‌م ڤایرۆسه له عیراق زۆرتر ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانی كازمی.
2/ كاركردن بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت. ئه‌مه‌ش به مه‌رجێك سه‌ره‌تا گۆڕانكاری له یاسای پارته سیاسییه‌كان بكرێت. ئامانجیش له‌م كاره‌ی رازیكردنی ده‌نگی ناڕازیی خۆپیشانده‌رانه.
3/ ده‌بێت چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت. ئامانجیش له‌مه له‌ناوبردنی هێزه میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه. پێش ماوه‌یه‌كیش په‌لاماری هێه‌كانی حزبوڵلای عیراقی دا، كه پێشتر په‌لاماری هێزه‌كانی ئه‌مریكایان دابوو. ئه‌مه‌ش كارێكی قوورسه بۆ كازمی، چونكه له ئێستادا ئه‌و میلیشیایانه زۆر به‌هێزن.
4/ دانانی بودجه‌یه‌كی گشتی بۆ ده‌وڵه‌ت و چاكسازی له بواری خه‌رجكردن و داهاتی حكومه‌ت. له ئێستادا عیراق رووبه‌روی قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره بۆته‌وه ئه‌وه‌ش به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت .
5/ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه‌ش داواكارییه‌كی خۆپیشانده‌ران و هه‌موو گه‌لی عیراقه، چونكه گه‌نده‌ڵی له ته‌واوی دامه‌زراوه‌و ده‌زگاكانی عیراقدا بڵاوبۆته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش كارێكی هه‌روا ئاسان نییه و پێویستی به كار‌و توانا و هێزیكی گه‌وره هه‌یه.
كازمی و كورد
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراویان هه‌یه، هه‌تاوه‌كو ئێستاش هیچ هیوایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنیان نییه. راسته كازمی دژی گه‌لی كورد نییه، هه‌روه‌ها زۆر دۆستی سه‌رانی سیاسی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان بووه به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ماوه‌یه‌كیش له كوردستان ژیاوه، به‌ڵام له ئێستادا رووبه‌روی فشاری گه‌وره‌ی هه‌ندێك لایه‌نی شیعه و سوونه‌كان بۆته‌وه، ئه‌وان نایانه‌وێت چیتر په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردا بێت. هه‌روه‌ها له هه‌رێمیش ئیراده‌یه‌كی باش نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داهاتی نه‌وت و خاڵه سنووره‌یه‌كانه‌وه هه‌یه. بۆیه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، یه‌كێك ده‌بێت له كێشه و گرفته‌كانی كازمی.
كازمی و ئێران
ئێران رۆڵ و هه‌ژموونی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر عیراقه‌وه هه‌یه، كازمیش خۆی وه‌كو دۆست یان دوژمنی ئێران پیشان نه‌داوه، راسته له ماوه‌ی پێشوودا به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حزبوڵلای عیراقییه‌وه، كه‌مێك گرژی كه‌وته نێوانیان، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌رتاشه‌وه ئێران پشتگیری كازمی كردووه. من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كازمی دژایه‌تیی ئێران بكات، چونكه ده‌بێته مایه‌ی كێشه‌ی گه‌وره بۆی. له‌هه‌مانكاتیشدا دۆستایه‌تیشی، ده‌بێته هۆی دژایه‌تیكردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی كازمیدا نییه. ئه‌و ده‌یه‌وێت دۆستی هه‌موان بێت و دوژمنی كه‌س نه‌بێت.
كازمی و ئه‌مریكا
له‌پاش ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ندێك لایه‌نی شیعی، كازمیان به پیاوی ئه‌مریكا تاوانبار كرد، كازمی هیچ كاتێك دژی ئه‌مریكا نه‌بووه، بگره پێشتریش له سایتی مۆنیترۆی ئه‌مریكی كاریكردووه. هه‌ر به چه‌ند سه‌عاتێكیش له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، "مایك پۆمبیۆی" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پیرۆزبایی لێ‌كرد و دواتریش ده‌یڤید شینكه‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه به میدیاكانی راگه‌یاند: كازمی كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌رو به‌توانایه.
به‌ڵام كازمی ناتوانێت هێنده له ئه‌مریكا نزیك بێت، چونكه ده‌بێته دوژمنی ئێران و دۆسته‌كانی له عیراق، له‌به‌رئه‌وه نایه‌وێت نه ببێته دۆستی ئه‌مریكا نه دوژمنیشی. یه‌كێكیش له‌و كارانه‌ی كه به دڵی ئه‌مریكا بوو، ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حزبوڵلای عیراقی بوو، كه پێشتر په‌لاماری دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكایان داوه.
له‌شكركێشی توركیا
هه‌تاوه‌كو ئێستا مسته‌فا كازمی هه‌ڵوێستێكی زۆر توندی له دژی توركیا نه‌نواندووه، به‌ڵام پێشوازیشی لێنه‌كردووه، به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی كازمی زۆر له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم باشتر بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ توركیا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌یه له‌پێش هه‌موویانه‌وه بوونی بنكه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگری له خاكی عیراق، كێشه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاو به‌هۆی به‌نداوه زۆره‌كانه‌وه، پشتگیریكردنی هه‌ندێك لایه‌نی توندڕه‌وی سوونه‌ی عیراق.
ده‌رئه‌نجام
من له‌و باوه‌ڕه‌دام كازمی پێش ئه‌وه‌ی بێته سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ی عیراقی بینیوه، ده‌شزانێت چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌م كێشانه به رۆژ و دوو رۆژ چاره‌سه‌ر ناكرێت، بۆیه پێویستی به كات و سه‌برو ته‌حه‌موولی زۆر هه‌یه. من له‌و باوه‌ڕدام ئه‌م پیاوه‌ش خاوه‌نی توانایه‌كی به‌هێزه به‌تایبه‌تی له رووی رازیكردنی لایه‌نه ناكۆكه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌كان، له هه‌مووشی گرنگتر، كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ره، ئه‌مانه ده‌بنه هێز و ووره‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م پیاوه.
سەرچاوەکان:
1/ مصطفى الكاظمي: من هو رئيس الحكومة العراقية الجديد؟، سایتی بی بی سی العربي.
2/ مفاوض بارز ولاعب ماكر… من هو رئيس الحكومة العراقي مصطفى الكاظمي؟. سایتی فرانس 24
3/ الرئيس العراقي يكلف مصطفى الكاظمي بتشكيل الحكومة العراقية. سایتی روسیا الیوم
ئه‌رده‌لان عه‌بدوڵڵا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27