riklam

ئــەمـڕۆ لــە مــێژوودا

جیهان 08:34 AM - 2020-07-08
.

.

8 ی یۆلیۆ/ تەمووز

رووداوەكان:

951: دامەزراندنی شاری پاریسی نوێ كە لەو بەروارەوە بوو بە پایتەختی فەرەنسە.
1497: فاكسۆ دی گاما بە چوار كەشتیەوە بەندەری شاری (لەشبۆنە)ی جێهێشت بەرەو هیند.
1633: كۆچی دوایی(كلب عەلی خان ئەفشار) یەكەم دەسەڵاتداری فارسی سەفەوی لە شاری ورمێ.
1709: روودانی شەڕی (بولتافا) كە تیایدا قەیسەری روسی بوترسی گەورە هەرەسی بە مەلیكی سویدی شارلی دوانزەهەم هێنا كە بووە هۆی كۆتایی رۆڵی سوید وەك هێزێكی هەرێمی لە ئەوروپا.
1760: روودانی شەڕی (ریستیگوش) لە نێوان شانشینی یەكگرتوو و فەرەنسە لە چوارچێوەی جەنگی حەوت ساڵی كە روویدا لە ناوچەی سەرچاوەی رووباری (ریستیگوش) لە نێوان هێزەكانی هەردوو وڵات و كۆتایی هات بە شكستی فەرەنسە و بووە هۆی ئەوەی موستەعمەرە فەرەنسیەكان كە لە باكووری كیشوەری ئەمریكا بوون بكەونە دەست بەریتانیەكان.
1889: دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (وال ستریت جورنال).
1892: ئاگر بەربوویە شاری (سانت جونز) لە نیوفاوندلاند لە كەنەدا.
1926: بە پێی رێكەوتننامەی مۆركراوی نێوان عێراق و توركیا بە رەزامەندی توركیا، بەریتانیا لەسەر ویلایەتی موسڵ 10%ی لە بەشی كۆمپانیای نەوتی توركیا وەربگرێت بۆ ماوەی 25 ساڵ.
1937: رێكەوتننامەی سەعد ئاباد لە نێوان عێراق و توركیا و ئێران و ئەفغانستان دژی بزووتنەوەی كوردی.
1940: حكومەتی نەرویج گوازرایەوە بۆ لەندەن لە ئەنجامی كەوتنی (وارسو) بە دەستی ئەڵمانەكان دوای شەڕێك كە 62 رۆژی خایاند، لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1949: لەسێدارەدانی دامەزرێنەری حیزبی سوری نیشتمانی كۆمەڵایەتی (ئەنتۆن سەعادە).
1959: یەكەمین كۆنگرەی دامەزراندنی یەكیەتی گشتی سەندیكای كرێكاران لە عێراق كە سەركردە و ئەندامەكانی زۆربەیان لە ئەندامانی پارتی كۆمۆنیستی عێراق بوون.
1966: كۆدەتای سەربازی لە شانشینی (بوروندی) دژی مەلیك مومبوتسای چوارەم وكوڕەكەی ئەمیر ندیزی پێنجەم دەسەڵاتی گرتە دەست.
1972: تیرۆركردنی نوسەری فەلەستینی (غەسان كنفانی) لەسەر دەستی مۆساد بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلەكەی لە ناوچەی حازمیەی نزیك بەیروت.
1982: بە فەڕمی دان نرا بە شەرعیەتی (حیزبی ترۆتسكی سینیگالی) لە سینیگال كە بیری شیوعیەتی هەبوو.
1982: روودانی (رووداوەكانی دوجێل) لە عێراق و ئەوەش وەك بەرپەرچدانەوەیەك بۆ هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆكی عێراقی سەدام حسێن، كە لە ئەنجامدا 140 كەس بوونە قوربانی، و ئەو رووداوە بە قەسابخانە ناوزەد كرا.
1986: ئەمینداری گشتی پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان (كورت فالدهایم) بوو بە سەرۆكی نەمسا.
1989: كارلۆس مونعیم بوو بە سەرۆكی ئەرجەنتین.
1991: كردنەوەی پێشانگایەكی هونەری وێنەكێشان لە لایەن (نەوزاد كۆژان) لە شارۆچكەی رەواندز لە بارەگای پاسۆك.
1997: پەیمانی ناتۆ هەریەك لە چیك و هەنگاریا و پۆڵەندای بانگكرد تا بچنە ناو ئەو پەیمانەوە لە ساڵی 1999ز.
1997: شەو زیندانیەكانی بەندیخانەی ئەستەمبوڵ مانیان گرت و بەندیخانەكەیان سوتاند و 8 كەس مردن و 214 كەسیش بریندار بوون.
1999: كۆماری (مەجەر-هەنگاریا) بە ئەندامی تەواو لە پەیمانی ئەتڵەسی نێوان وڵاتانی رۆژئاوا (ناتۆ) وەرگیرا.
1999: لەسێدارەدانی (ئالان لی دیفیس) بە كورسی كارەبایی، ئەوەش دواهەمین جار بوو كە كاری لەسێدارەدان ئەنجام بدرێت بە كورسی كارەبایی لە ویلایەتی فلۆریدا.
2000: تاقیكردنەوەی سێهەمی پرۆژەی ئەمریكا لە دامەزراندنی قەڵغانی بەرگری موشەكی لە ئۆقیانوسی ئارامدا شكست دێنێت.
2003: بەڕیوەبەری گشتی كارگێڕی و مەدەنی ئەمریكا و هاوپەیمانان (پۆل بریمەر) دراوی نوێی عێراقی راگەیاند كە یەك دیناری نوێ بەرمبەر بە یەك دیناری كۆپی عێراقی سەدامی و دینارێكی سویسری بەرامبەر بە 150 دیناری چاپی نوێ لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەریمی كوردستان.
2003: دەسەڵاتدارە ئیسرائیلیەكان رێگەیاندا بە جولەكە و گەشتیارانی بیانی كە بڕۆنە گۆڕەپانەكانی مزگەوتی ئەقسا.
2007: ئێران بە خەستی ناوچەكانی (دۆڵی ستیبە، بەردووناز، بەردی كەشكان، شینی گەزگەزكی)ی تۆپباران كرد و زیانی گیانی نەبوو.
2009: بەستنی لوتكەی سی و پێنجەمی كۆمەڵەی هەشت لە لاكویلا لە ئیتالیا.
2010: ئیفیتا رادیكوفا بوو بە سەرەك وەزیرانی سلۆفاكیا.
2013: كوژارنی پەنجا و یەك كەس و برینداربوونی سەدان كەس لەبەردەم یانەی گاردی كۆماری لە قاهیرە لە ئەنجامی تەقەكردن لە خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی سەرۆكی لابراو محەمەد مورسی.
2014: كۆنترۆڵكردنی شاری (عمران) لە باكووری یەمەن لە لایەن (حوسیەكان)ەوە.
2014: میروسلاف كلوزە بوو بە یەكەمین یاریزانی گۆڵكەر لە مێژووی جامی جیهانی تۆپی پێ، لە میانی یاری نیوەی كۆتایی كە چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد.
2014: هەڵبژاردنی (هادی البحرە) بە سەرۆكی نوێی ئیئتیلافی نیشتمانی هێزەكانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سوری.

لەدایكبوون
1593: ئەرتیمیسا جنتلسكی، ژنە نیگاركێشی ئیتالی.
1621: جان دی لافۆنتین، نوسەری فەرەنسی.
1638: جون د. روكفلەر، پیشەوەری ئەمریكی.
1857: ئەلفرید بینیە، زانای فەرەنسی دەرونزانی.
1885: ئیرنست بلوخ، فەیلەسوفی ماركسی ئەڵمانی.
1895: ئیجور تام، زانای فیزیای روسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1958ز.
1945: علیە الجباس، ژنە ئەكتەری میسری.
1951: ئەنجلیكا هیوستن، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1952: ئەحمەد نەزیف، سەرەك وەزیرانی میسر.
1953: ئەمەل عەباس، ژنە ئەكتەری عێراقی نیشتەجێی كوێت.
1958: تسیبی لیفنی، ژنە سیاسەتمەداری ئیسرائیلی.
1958: كیفین بیكن، ئەكتەری ئەمریكی.
1968: بیلی كرودب، ئەكتەری ئەمریكی.
1976: تەلال قرقوری، یاریزانی تۆپی پێی مەغریبی.
1977: میلو فینتمیلیا، ئەكتەری ئەمریكی.
1980: سعود كریری، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1980: روبی كین، یاریزانی تۆپی پێی ئیرلەندی.
1982: سۆفیا بوش، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1983: مساعد ندا، یاریزانی تۆپی پێی كوێـتی.
1985: سامر ئیسماعیل، ئەكتەری سوری.
1988: میكی روكی، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

وەفات:
1538: دییگو دی ئەلماگرو، دۆزەرەوە و گەشتیاری ئیسپانی.
1695: كریستیان هوگنس، زانای فیزیای هۆڵەندی.
1822: بیرسی بیش شیلی، شاعیری ئینگلیزی.
1949: ئەنتون سەعادە، سیاسەتمەداری لوبنانی.
1972: غەسان كەنەفانی، ئەدیبی فەلەستینی.
1979: شینیچیرو توموناگا، زانای فیزیای یابانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1965ز.
1979: رۆبەرت وودورد، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1965ز.
1992: عاتف بسیسو، یەكێك لە سەركردەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی فەلەتسینی.
1994: كیم ئیل سونگ، سەرۆكی كۆریای باكوور.
2003: لالە و لادن بیجانی، دوو كچی دوانەی ئێرانی دوای نەشتەرگەریەكی شكستخواردوو بۆ جیاكردنەوەی سەریان لە یەكتری، كە بە زكماك پێكەوە لكابوون.
2007: مەحمود سەعید، سەركردەی كۆمەڵایەتی و سیاسی فەلەستینی/ ئەردەنی.
2012: ئیرنست بورگنین، ئەكتەری ئەمریكی.
2013: حەسەن عەبدولسەلام، دەرهێنەری شانۆی میسری.
2014: حمید القشیبی، سەركردەی سەربازی یەمەنی.

جەژن و بۆنەكان
جەژنی قەدیس ئیفودیوس.

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket