riklam

هەپەگە كوژران و برینداركردنی ژمارەیەك سەربازی توركیای راگەیاند

کوردستان 09:48 PM - 2020-07-07
.

.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) دوێنێ‌ دوو شەممە راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا ئۆپراسیۆن و چالاكیی هێزەكانیان دژ بە سوپای توركیا خستۆتە ڕوو.

جەختیش كراوەتەوە لەسەر كوژران و برینداركردنی ژمارەیەك سەربازی توركیا و تێكشاندنی ژمارەیەك مۆڵگە و بەرگریی سوپای توركیا.

راگەیەنراوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هێزەكانی پاراستنی گەل زنجیرەیەك چالاكی و ئۆپراسیۆنیان لە چەند شوێنێك لەدژی سوپای توركیا ئەنجامداوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، دوێنێ‌ دوو شەممە هێزەكانیان لەیەكەم چالاكییاندا هێرشیان كردۆتە سەر مۆڵگەیەكی سوپای توركیا لەدەوروبەری تەل شەهید ئادار توانیویانە سەربازێك بكوژن و ژمارەیەكی تریش بریندار بكەن.

هەروەها هێزەكانیان مۆڵگەیەكی سەربازیی سوپای توركیایان لەدەوروبەری ناحیەی جارجلی كردۆتە ئامانج و سەربازێكی توركیایان كوشتووە.

هەمان رۆژ هێزەكانی هەپەگە هێرشیان كردۆتە سەر چەند مۆڵگەیەكی سەربازەكانی توركیا لەناوچەی تەل خەركول لەناحیەی چولەمێرگ و خاپوورییان كردووە، بەڵام زیانەكانی سوپای توركیا تا ئێستا نەزانراوە.

لەچوارەم چالاكییاندا، هەپەگە بنكەیەكی سەربازیی سوپای توركیایان لەناحیەی ئەلباك لە ولایەتی وان كردۆتە ئامانج و توانیویانە بەرگرییەكانی سوپای توركیا لەو بنكەیە تێك بشكێنن و ژمارەیەك سەبازی توركیا بكوژن و بریندار بكەن.

PUKmedia بەدواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket