riklam

شەش تیرۆریست لەباشووری موسڵ دەستگیردەكرێن

عیراق 08:51 PM - 2020-07-07
.

.

وەزارەتی بەگری عیراق ئەمڕۆ سێ شەممە دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی لەباشووری شاری موسڵ راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە وەزارەتی بەرگری عیراق دەریكردووە، تێیدا هاتووە: بەپێی زانیارییە هەوڵگرییەكان و بەدواداچوونی بەردەوام، هێزێكی لیوای وشكانی سەر بەتیپی 16 و مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگریی سەربازیی لە تیپەكە توانیویانە شەش تیرۆریست لەگەڕەكەكانی سۆمەر و ئینتیسار و گوندی عەین ناسڕ و ناحیەی حەمان عەلیل لەباشووری موسڵ دەستگیربكەن.

راگەیەنراوەكە ئەوەشی روونكردۆتەوە، لەنێو دەستگیركراوەكاندا بەرپرسی بەڵێننامەكانی سەر بە گرووپی تیرۆرستیی داعش هەیە و سەرجەم دەستگیركراوەكان لەلایەن دادگاوە بەپێی یاسای 4 ی تیرۆر داواكراوبوون.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket