riklam

یاره‌ڵڵا: هه‌ماهه‌نگی سوپاو پێشمه‌رگه‌ سه‌قامگیری كه‌ركوك به‌هێز ده‌كه‌ن

عیراق 07:27 PM - 2020-07-07
.

.

ئه‌مڕۆ 7-7-2020، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌لڵا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق ئاسایش و سه‌قامگیریی له‌پارێزگای كه‌ركوك پته‌وو به‌هێزتر ده‌كات.

یاره‌لڵا له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، سه‌ردانیكردنه‌كه‌ی بۆ لای پۆلیسی كه‌ركوك سه‌ركه‌وتوو بوو، روویشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق ده‌بنه‌ هۆی پته‌وكردن و به‌هێزكردنی سه‌قامگیریی له‌پارێزگاكه‌.

یاره‌ڵڵا راشیگه‌یاندووه‌، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ره‌كانی هێزه‌كانی سوپای فیدڕاڵی و پێشمه‌رگه‌ كردووه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌شێوازی كاركردن و پێویستی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی له‌پێناو پته‌وكردنی ئاسایش و ئارامی له‌كه‌ركوك كردووه‌.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket