ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتی به‌هه‌ماهه‌نگی په‌یمانگای كادیران خولی ڕۆشنبیریان ده‌ستپێكرد
ی.ن.ک 04:37 PM - 2020-07-07.
له‌چوارچێوه‌ی كاروچالاكیه‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی كادران.
ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خولی ڕۆشنبیری ده‌ستپێكردو به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌و خوله به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاریشه هه‌ڤالانی پسپۆر به‌شداری وانه‌كانی ئه‌و خوله ڕۆشنبیریه بكه‌ن.
ئامانج له‌م خولانه پێگه‌یاندنی كادره‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێشه بۆ ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا تائێستا دانیمارك و ناوه‌ندی نه‌مساش ده‌ستیپێكردووه‌و بڕیاریشه ناوه‌نده‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ولات هه‌مان به‌رنامه به‌ڕێوه‌به‌رن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژی 5 ی حوزه‌یرانی 2020َ بێستون سابوراوایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌رپرسی ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی كادیران له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه خولی ڕۆشنبیری ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای به‌باسێكی ئه‌كادیمی به‌ناونیشانی(بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه)پێشكه‌شكرد.
له‌خوله‌كه‌دا هه‌ڤاڵان به‌رپرس وئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕ‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی كه‌رت و ئۆرگانه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیاو نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان به‌شداریان تیاكرد.
دوای ڕێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدان سه‌ره‌تا كاروانی موهه‌ندیس به‌رپرسی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا له‌وته‌یه‌كدا وێڕای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی چواره‌مین كۆنگری یه‌كێتی پشتگیری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌شی بۆ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی و هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌ربڕی و هیواشی خواست ئه‌م خولانه ببێته ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ به‌ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدانی ڕێكخستنه‌كان و هه‌ستانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌دا یه‌كێتی بتوانێ ئه‌رك وخه‌باتی خۆی بگونجێنێ و ئامانجه به‌دینه‌هاتوه‌كانی بێنێته‌دی.
سه‌ره‌تای خوله‌كه سیامه‌ند هاریكی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا ژیاننامه‌ی هه‌ڤاڵ به‌رپرسی ئه‌كادیمیای كادرانی خوێندوه‌و دواتر هه‌ڤاڵ بێستون سابوراوایی بایه‌خی خوله‌كه‌و پاناۆرامایه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و خولانه پێشكه‌شكرد كه‌له‌دانیمارك و نه‌مسا به‌ڕێوه‌چووه‌و ئاماده‌یی ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی كادرانیشی ده‌ربڕی بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م خولانه، بێستون سه‌ره‌تا وتی بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه بریتیه له‌چالاكی مێشكی مرۆڤه‌كان و هه‌وڵدانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ژیان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌و ئاریشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره.. له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه باسی له‌بایه‌خی بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌كرد لای تاكی كورد‌و بۆ ئه‌ندامانی یه‌كێتی و كادرانیشی به‌پێویستیه‌كی ژیاری ڕۆژانه‌ی زانی..هه‌ڤاڵ به‌رپرسی ئه‌كادیمایای كادران چه‌ندین نمونه‌ی زیندوو جیاجیای له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی بۆ نمونه فارس و عه‌ره‌ب و تورك به‌رامبه‌ر به‌كورد هێنایه‌وه‌و جۆری بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانی له‌سۆنگه‌ی داگیركرایه‌وه بۆ كورد خسته‌به‌رچاوو به‌هه‌مان شێوه نمونه‌ی له‌سه‌ر ئۆباما هێنایه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌چه‌ندین بڕیاری چاك و خراپ ئاوه‌دانی و وێرانكاری شه‌رو ئاشتی كرد‌و نمونه‌ی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌و تێزه‌كان،خوێندنه‌وه بۆ بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌ی سپی و سورو زه‌ردو شین و سه‌وز لای زانایانی ئه‌و بواره هێنایه‌وه به‌تایبه‌تی زانایانی ئیتالی وه‌ك"ئیدوارد دیبۆنۆ"كه‌تیوری"فلۆ"ی وه‌ك بنه‌مای بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه هێنایه گۆڕێ و وه‌ك كه‌سایه‌تی و زاناییه‌كی هه‌نگاری -ئه‌مریكی خاڵی ده‌ستپێك و ڕچه‌شێكنی شكاندنی چه‌قبه‌سووتویی و بوێری له بیركردنه‌وه‌و ده‌ربڕیندا لای ئه‌وزانایه خسته‌به‌رچاوو.
بێستون سابوراوایی له‌میانه‌ی ئه‌و باسه ئه‌كادیمیه‌دا باسی له‌ئه‌ركی كادران كرد تابتوانن له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی گه‌شه به‌بیركردنه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن و بیركردنه‌وه‌و داهێنان بكه‌نه خاڵی ده‌ستپێكی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌و ئاریشه‌كانی ڕۆژانه‌ی به‌رده‌میان و ڕونیشیكرده‌وه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رو پێشهاتێك ده‌توانن له‌و سۆنگه‌یه‌وه ببنه خاوه‌نی هێزێكی فیكری..! باس و پێناسه‌ی بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌شی به‌سته‌وه به‌كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر جۆری ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌پێویستی به‌هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی كێشه،یان جۆری بیركردنه‌وه‌ی پرۆژه یان هه‌ر شتێكی تر‌و ئه‌وسا دانانی پلان و سیناریۆی جۆراوجۆر‌و گه‌نگه‌شه‌كردنی جۆری بیركردنه‌وه‌و دواتر ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م سیناریۆكان و گه‌یشتن به ئه‌نجامێك و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و سیناریۆیه‌ی كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت ئه‌مه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕهێنان و پێشبینیه‌كان له‌جۆری پێشوازی و چاره‌سه‌رو كاردانه‌وه‌كانی و ئاماده‌باشی بۆ هه‌ر هه‌وڵوێست و وه‌لامێك. ئیداره‌ی سكایپه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان سیامه‌ند هاریكی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندو هه‌ڤاڵان سدیق كرژه‌یی و سه‌ره‌وه‌ر ئیسماعیله‌وه به‌ڕێوه‌چوو .. له‌سیمیناره‌كه‌دا هه‌ڤاڵانی به‌شداربوو به‌بیرو بۆچون و پرسیار به‌شداریه‌كی گه‌رمیانكردوو جه‌ختیشیان كرده‌وه ئه‌م خوله به‌رده‌وام بێت و له‌ئه‌ڵقه‌كانی تردا مامۆستایانی شاره‌زاو ئه‌كادیمی و هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌شداری تیا بكه‌ن.
بێستون سابوراوایی..نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس و ئه‌كادیمی دكتۆرای له ئابوری وه‌به‌رهێناندا هێناوه‌و خاوه‌نی چه‌ند كتێبێكی ئابوریه‌و وتار‌و باسه‌كانی له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌و سایته‌كاندا بڵاوبۆته‌وه‌و نوسینه‌كانی سه‌باره‌ت به‌سۆسیال دیموكرات و كاری ڕێكخراوه‌یی و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌خوێنه‌ران و كتێبخانه‌ی كوردی ئاشنان و چه‌ندین ئه‌ركی ڕۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی وه‌ك پێشمه‌رگه‌و كادرێكی دانه‌بڕاو ڕاپه‌ڕاندووه‌و له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش به‌هه‌مان شێوه دواجار له‌چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا به ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراو جگه له‌وه‌ی به‌رپرسی ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی كادێرانه مامۆستای ئابوری زانكۆی سلێمانیشه.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
.
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28