riklam

لیژنەی كشتوكاڵ لەبارەی بەرهەمی ناوخۆوە بڕیار دەدات

کوردستان 01:57 PM - 2020-07-07
.

.

ئەمڕۆ لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوە و بۆ رێگری كردن لە و زیانانەی بەر جوتیاران كەوتوون بڕیاریدا هەردوو وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری بازرگانی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن.

عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی ئەو زیانانەی بەر جوتیارانی هەرێم كەوتوون ئەمڕۆ سێ شەممە 7-7-2020 لیژنەكەمان كۆبۆوە و بڕیارماندا سەعات 11ی رۆژی پێنج شەممە بانگهێشتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بكەین چونكە ئەم دوو وەزارەتە زیاتر پەیوەستن بە كشتوكاڵ و بەرهەمە ناوخۆییەكان.

وتیشی: بانگهێشتەكە بۆ ئەوەیە رێگە چارەیەك بدۆزینەوە بۆ ئەوەی چیتر جوتیاران زەرەرمەند نەبن و داواش لە هاووڵاتیان دەكەین بە كڕینی بەروبومی ناوخۆ پشتگیری جوتیاران بكەن.

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان وتیشی: داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین ئەو دەروازانە دابخات كە رەسمی نین و خۆراك و  ئاژەڵی لێوە هاوردە دەكرێت بە بێ باج كە ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ.

ئەمەش لە كاتێكدایە لە ئێستادا بەرهەمی ناوخۆ بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی دابەزیووە و جوتیارانیش بە لەناوبردنی بەرهەمەكانیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket