riklam

خورماتوو.. تووشبووانی كۆرۆنا 200 كەسی تێپەڕان

کوردستان 01:17 PM - 2020-07-07
.

.

لە ماوەی دوو رۆژدا لە خورماتوو 165 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكەی 25 كەسیش چاكبوونەتەوە، بەمەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە خورماتوو گەیشتە 245 كەس.

لەوبارەیەوە حاجی هادی لێپرسراوی چاودێری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی قەزای خورماتوو بە PUKmedia  ی راگەیاند: دوێنی دوو شەممە 6-7-2020 و ئەمڕۆ سێ شەممە، لە قەزای خورماتوو 165 كەس توشی كۆرۆنا بوون و نزیكەی 25 كەسیش چاكبوونەوە.

وتیشی: سەرجەم تووشبووەكان دانیشتوی قەزای خورماتوون كە هەندێكیان تەندروستیان مامناوەندە و زۆربەیان لە ماڵەوە كەرەنتین كراون.

هاوكات بەو هۆیەشەوە لە كۆبوونەوەی ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی خورماتوو بڕیاردرا،  قوتابخانەی ئامادەی خورماتووی كچان تەرخانبكرێت بۆ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە ئێستاشدا كۆی توشبووان لە خورماتوو گەیشتووەتە 245 كەس و 8 كەسی گیانیان لە دەستداوە و 100 كەسیش چاكبوونەتەوە.

PUKmedia عەدالەت میعاد-خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket