riklam

گردبوونەوەی كارمەندانی هاتوچۆ دەستیپێكردەوە

کوردستان 12:39 PM - 2020-07-07
.

.

لە سلێمانی گردبوونەوەی بەشێك لە فەرمانبەران و كارمەندانی هاتوچۆ دەستیپێكردەوە و بۆ دووەم رۆژ چوونەوە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە شارەكە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 7-7-2020،  لە سلێمانی خۆپیشاندانی ژمارەیەك لە فەرمانبەران و كارمەندانی هاتوچۆ و مامۆستایان دژی دواكەوتن و كەمكردنەوەی مووچە و خراپیی دۆخی ئابورییان لە ‌بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوە.

ئەمەش دووەم رۆژە كە فەرمانبەران و كارمەندانی هاتوچۆ و مامۆستایان دژی دواكەوتن و كەمكردنەوەی مووچە و خراپیی دۆخی ئابورییان بچنە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket