ئـه‌مڕۆ لــه مــێژوودا
جیهان 07:45 AM - 2020-07-07.
رووداوه‌كان:
1124: دانیشتوانی شاری (سور)ی كه‌ناریی راده‌ستی ئابڵوقه‌ی خاچپه‌رستان بوون كه مه‌به‌ست لێی كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه بوو.
1543: هیزه‌كانی فه‌ره‌نسه شاری لۆكسمبۆرگیان داگیركرد.
1798: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دوورگه‌كانی هاوای خسته سه‌ر خۆی.
1807: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی (تیلسیت) له نێوان ئیمبراتۆریه‌تی فه‌ره‌نسی و ئیمبراتۆریه‌تی روسی و ئه‌وه‌ش له میانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ئیمبراتۆری فه‌ره‌نسی ناپلیۆن پۆناپارت جه‌نگی سازدابوو وه ناسرابوو به جه‌نگه‌كانی ناپلیۆنی.
1846: هێزه ئه‌مریكیه‌كان هه‌ردوو شاری (مونتیری) و (یربا بوینا)یان داگیركرد كه یه‌كه‌مین هه‌نگاو بوو بۆ دانه‌پاڵی كالیفۆرنیا بۆ سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1863: سه‌ره‌تای خزمه‌تی سه‌ربازیی له ویلایته یه‌كگرتووه‌كان، وه بڕی به‌خشین له خزمه‌تی سه‌ربازی بریتی بوو له سه‌د دۆلار.
1865: له‌سێداره‌دانی چوار هاوڵاتی له تیرۆركردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكی ئه‌براهام لهنكۆلن.
1923: ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی به ئامۆژگاری به‌ریتانیا به‌هۆی راپه‌ڕینه‌كانی جه‌ماوه‌ری باشووری كوردستان.
1930: سه‌ره‌تای دروستكردنی بینای به‌نداوی (هۆفه‌ر) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1937: روودانی رووداوی پردی (ماركۆ پۆلۆ) له نێوان هێزه‌كانی یابان و هێزه‌كانی چین، كه رێگای خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی یابانیه‌كان بڕۆنه ناو (په‌كین)ی پایته‌خت.
1937: به‌ریتانیا كتێبه سپیه‌كه‌ی دانا كه تایبه‌ت بوو به دابه‌شكردنی فه‌له‌ستین.
1951: سه‌ره‌تای په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی ره‌نگاوڕه‌نگ له ویلایته یه‌كگرتووه‌كان.
1965: سه‌ره‌تای په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی له سعودیه.
1969: ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی زمانه فه‌رمیه‌كان له كه‌نه‌دا كه به پێی ئه‌و بڕیاره یه‌كسانی درا به به‌كارهێنانی زمانی فه‌ره‌نسی و زمانی ئینگلیزی له سه‌رتاسه‌ری شوێنه‌كانی حكومه‌تی فیدرالی.
1978: سه‌ربه‌خۆیی دوورگه‌كانی سوله‌یمان له شانشینی یه‌كگرتوو.
1986: حكومه‌تی ئه‌رده‌نی بڕیارێكی ده‌ركرد كه نوسینگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح له ئه‌رده‌ن دابخرێن دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كان له نیوان مه‌لیك حسین و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه یاسر عه‌ره‌فات.
1991: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی (بریونی) كه كۆتایی به‌و جه‌نگه هێنا كه یوگوسلافیا كردی بۆ سه‌ر سلۆفینیا و سلۆفینیا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت.
1994: هێزه‌كانی یه‌مه‌نی باكوور یان با بڵێین هێزه‌كانی حكومه‌ت چوونه شاری عه‌ده‌نی پایته‌ختی به‌شی باشوور له قۆناغی كۆتایی جه‌نگی ئه‌هلی كه مه‌به‌ستی نه‌مانی یه‌كیه‌تی بوو له نێو هه‌ردوو به‌شه‌كه‌دا.
1999: بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری (ئاینده) به سه‌رپه‌رشتی م. حسێن عارف و سه‌رنوسه‌ر: دڵشاد عه‌بدوڵا، له هه‌ولێر.
2003: دامه‌زراندنی حیزبی شیوعی یه‌كگرتوو له ئه‌رمینیا.
2003: نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دوو كچه ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌كه (لاله) و (لاده) ئه‌نجامدرا كه ئێرانی بوون، جوڵه‌ی سه‌ریان به یه‌كه‌وه بوو، گروپی پزیشكه‌كان پێكهاتبوون له 6 پسپۆڕی جیهانی و 18 پسپۆڕی سه‌نگافوره له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی سه‌نگافوره، به‌ڵام به‌داخه‌وه نهشتهرگهیهكه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و هه‌ردوكیان وهفاتیانكرد.
2004: یاسای سه‌لامه‌تی نیشتمانی راگه‌یه‌نرا.
2005: له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی وڵاتانی زلهێز له له‌نده‌ن چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، بۆ سه‌ر میترۆیه‌ك و پاسیكی گواستنه‌وه كه بووه هۆی كوژرانی 52 كه‌س و برینداریوونی نزیكه‌ی 700 كه‌س.
2007: ته‌قینه‌وه له شاری (ئامرلی) باشوری كه‌ركوك به ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو كه بووه هۆی وه‌فاتی 105 كه‌س و بریندار بوونی 240 كه‌س.
2008: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌فغانستان زیاتر له 40 كه‌س كوژران، كه له نێوانیاندا دیبلۆماتیكی هیندی تێدابوو.
2009: مه‌راسیمی ماته‌می ته‌رمی گۆرانیبێژی بوب( مایكڵ جاكسۆن) له ئاهه‌نگێكی گه‌وره له شاری لوس ئه‌نجلوس.
2010: به‌شی منداڵانی بلوری له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌م له هه‌ولێر كرایه‌وه.
2011: حكومه‌تی لوبنانی به سه‌رۆكایه‌تی (نه‌جیب میقاتی) متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وه‌رگرت به زۆرینه‌ی 68 ده‌نگ له كۆی 128 ده‌نگ.
2012: لیبیهكان رۆشتن به‌ره‌و سنوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مین په‌رله‌مان دوای شۆڕش كه كۆتایی هێنا به ده‌سه‌ڵاتی موعه‌مه‌ر قه‌زافی و یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ساڵی 1969 ز وه.
2013: راگواستنی تاوانباری ئه‌رده‌نی ئه‌بو قوتادهی فه‌له‌ستینی له به‌ریتانیاوه بۆ ئه‌رده‌ن بۆ دادگایكردنی.
له‌دایكبوون:
1843: كامیلو گولجی، پزیشكی ئیتالی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1906ز.
1860: گۆستاڤ ماله‌ر، مۆسیقاری نه‌مساوی.
1887: مارك شاغال، هونه‌رمه‌ندی شێوهكای فه‌ره‌نسی/روسی.
1901: فیتوریو دی سیكا، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئیتالی.
1920: زوزو نه‌بیل، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1922: بییر كاردان، دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی فه‌ره‌نسی.
1926: حه‌جی رازی، ئه‌كته‌ری عێراقی.
1927: خه‌لیل روفاعی، ئه‌كته‌ری عێراقی.
1945: موسنیف مه‌رزوقی، سه‌ره‌ك كۆماری تونس.
1946: عه‌بدولعه‌زیز حه‌ماد، ئه‌كته‌ری سعودی.
1947: ئامال عفیش، ژنه ئه‌كته‌ری لوبنانی.
1947: به‌هجه‌ت ئه‌لجه‌بوری، ئه‌كته‌ری عێراقی.
1949: شیلی دوفان، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1959: سه‌باح سالم، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1971: مه‌نال سه‌لامه، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1971: شادیه، ژنه ئه‌كته‌ری ئیماراتی.
1973: له‌میا جه‌داوی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1975: ره‌نا ئهبیهزـ ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1984: نایف فایز، ئه‌كته‌ری سعودی.
1984: ئه‌لبێرتۆ ئه‌كویلانی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
وه‌فات:
1307: ئیدواردی یه‌كه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1531: تیلمان ریمنشنایدهر، په‌یكه‌رتاش و هه‌ڵكۆڵه‌ری ته‌خته‌ی ئه‌ڵمانی.
1573: یاكوبو باروتسی دا فینیولا، ته‌لارسازی ئیتالی.
1901: یوهانا شبیری، ژنه نوسه‌ری چیرۆكی منداڵانی سویسری.
1930: ئارسه‌ر كونان دویل، نوسه‌ری ئینگلیزی و داهینه‌ری كه‌سایه‌تی شرلوك هولمز.
1965: موشیه شاریت، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل.
1965: روبی موزلی هورلین، دادوه‌ری ئه‌مریكی.
1967: فیفیان لی، ژنه ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1972: سه‌عدیه زه‌یدی، ژنه ئه‌كته‌ری عێراقی.
2006: ئیلیاس هه‌راوی، ده‌هه‌مین سه‌ركۆماری لوبنان.
2014: ئهلفریدو دی ستیفانو، یه‌كێك له یاریزانانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئه‌فسانه‌یی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له دوورگه‌كانی سوله‌یمان.
رۆژی تاناباتا له یابان.
رۆژی لادی نشینه‌كان له ته‌نزانیا.
PUKmedia حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24