riklam

تۆڕێكی تیرۆرستانی داعش دەستگیردەكرێن

عیراق 09:22 PM - 2020-07-06
.

.

ئاژانسی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ تۆڕێكی تیرۆرستانی داعشی بەشداربوو لەتیرۆركردنی ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدڕاڵی لەسەلاحەدین دەستگیركرد.

وەزارەتی ناوخۆ،لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، رایگەیاند: هێزێك لە ئاژانسی هەواڵگری بە بەشداری حەشدی شەعبی وپۆلیسی ناوخۆ لەشارۆچكەی یەسربی پارێزگای سەلاحەدین توانییان تۆڕێكی داعش دەستگیربكەن كەپێكهاتووە لە11 تیرۆرست لەنێویشیاندا دوو ئافرەت هەن و بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر بەهۆی ئەندامێتییان لەڕێكخراوی تیرۆرستی داعش داواكراو بوون.

وتیشی: ئەم تۆڕە تیرۆریستە هەستاوە بەتیرۆركردنی فەرماندەی فەوجی دووی پۆلیسی فیدڕاڵی و یەكێك لەناودارەكانی پارێزگاكە كەیارمەتی هێزە ئەمنییەكانی داوە لەشارۆچكەی یەسرب. 

دووپاتیشیكردەوە: تیرۆرستان دانیان بەتاوانەكە و ژمارەیەك كردەوەی تیرۆرستی دژی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانیان ناوە، هەروەها لەكاتی داگیركردنی شارۆچكەكە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە، بەزەبری هێز پارەیان لەهاووڵاتیان سەندووە.

راگەیەنراوەكە دووپاتیشیكردەوە: پرۆسەی دەستگیركردنی تیرۆرستان بەپشت بەستن بەدانپێدانانی تیرۆرستێك بووە كەپێشووتر دەستگیركراوە،ئەوەیشی خستەڕوو: وتەی تاوانباران تۆماركراوە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ تەواوكردنی ڕێوشوێنە یاساییەكان لە دژیان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket