riklam

تەندروستی سلێمانی ئاماری توشبوانی كۆرۆناو چاكبوانی راگەیاند

کوردستان 06:45 PM - 2020-07-06
.

.

تەندروستی سلێمانی ئاماری توشبوان و چاكبوانی ناو نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنای بڵاوكردەوەو رایگەیاند:لەئێستادا 214 توشبوو لەچوار نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنادا هەن و ئەمڕۆش 19 توشبووی تر چاكبونەتەوە.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داتای ئەمڕۆی نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنای بڵاوكردەوەو رایگەیاند:ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەی شەهید د.هێمن (جمهوری) 13 توشبوی كۆرۆنا دوای چاكبونەوە چونەتەوە ماڵەكانی خۆیان و 78 توشبوو لەنەخۆشخانەكە چارەسەر وەردەگرن كە سەرجەمیان ئۆكسجینیان بۆ بەكاردەهێنرێت.

دەشڵێت: لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆش 50 توشبووی كۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن كە 19یان لەچاودێری وردن و 3یان لەسەر ئۆكسجینن و چواریشیان لەسەر ئامێری هەناسەداندان، هەروەها لەنەخۆشانەی شەهید تاهیر والیش لەسەرچنار ئەمڕۆ شەش توشبوو چاكبونەتەوەو گەڕوانەتەوە ماڵەكانیان و لەئێستادا 36 توشبوو ماونەتەوە كە سەرجەمیان لەسەر ئۆكسجینن.

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند: لەئێستادا  50 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ئاسا چارەسەر وەردەگرن كە 10یان لەیەكەی چاودێری وردن.

PUKmedia 

777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket