riklam

پشتیوانی هاوپەیمانان بۆ عیراق دژی داعش بەردەوامە

عیراق 06:45 PM - 2020-07-06
.

.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی تیرۆرستانی داعش رایگەیاند هەوڵەكانیان لەوەدا چڕكردۆتەوە تاوەكو پاڵپشتیی نەخشە و پلانی ئۆپراسیۆنەكانی  هێزە ئەمنییەكانی عیراق بكەن لەدژی گرووپی تیرۆریستانی داعش.

بەگوێرەی بڵاوكراوەیەك كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە،هاوپەیمانان لەدژی داعش رایانگەیاند لەمیانی ئەو ژمارە كەمەی هێزەكانیان و بنكە سەربازییەكانیان لەعیراق، هەوڵەكانیان بۆ پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق چڕدەكەنەوە.

روونیشی دەكەنەوە كە لەڕێگەی راوێژكارانی 13 وڵاتەوە هاوكاری و پشتیوانی لەڕێگەی ناوەندی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداوە پێشكەشی هێزە ئەمنیی و سەربازییەكانی عیراق دەكەن و بوارەكانی نەخشەو پلانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگریی و هەماهەنگی هێرشە ئاسمانییەكان دەگرێتەوە. 

PUKmedia بەغدا   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket