riklam

پێنجوێن.. گەنجێک لەکاتی کارکردن گیانیلەدەستدا

کوردستان 02:52 PM - 2020-07-06
.

.

لە سنوری پێنجوێن گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵان بەهۆی کەوتنەخوارەوە شۆفڵێکەوە گیان لەدەست دەدات.

بەپێێ زانیارییەکانی PUKmedia کەمێک پێش ئێستا بنکەی پۆلیسی باشماخ و بنکەی پۆلیسی پێنجوێن تەرمی گەنجێکیان گەیاندە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان/پێنجوێن کە شۆفێری شۆفڵ بوەو کاری لە یەکێک لە کانە بەردەکانی نزیک گوندی بناوەسووتەدا کردوە و بەهۆی کەوتنە خوارەوەی شۆفڵەکەی لە بەرزایی یەوە گیانی لە دەستداوە.

گەنجەکە ناوی (ش،ل،ع) دانیشتووی سەیدسادقەو تەمەنی ٢٩ ساڵە.

هەر لەنەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن کاری پزیشکی دادوەری بۆ دەکرێت و تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کاری دەکرێتەوە.

 

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket