riklam

سه‌رپێچیكردنی هاتوچۆ به‌رده‌وامه‌

کوردستان 02:01 PM - 2020-07-06
.

.

پاش سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا و دواكه‌وتن و بڕینی مووچه‌كانی فه‌رمانبه‌ران به‌ تایبه‌تی هێزه‌كانی ناوخۆ و مانگرتنی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، هه‌ندێك كه‌سی هه‌ڵپه‌رست و یاسا شكێن پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ نابن و به‌دوور له‌ڕه‌وشتی شۆفێری سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ئێستادا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری هاووڵاتیان و شۆفێران پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و هاتوچۆن، به‌ڵام هه‌مدیسان هه‌ن كه‌سانێك نه‌فس نزم و سه‌رپێچیكار و یاساشكێن، پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و هاتوچۆ نابن و كێشه‌ بۆ هاووڵاتیان و هاونیشتمانانن ده‌نێنه‌وه‌.

له‌ئێستادا كه‌ به‌شێك له‌پۆلیسی هاتوچۆ به‌هۆی دواكه‌وتن و بڕینی مووچه‌كانیان مانیان گرتووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی خۆیان ئاماده‌ نابن، لێره‌و له‌وێ تاك و ته‌را كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئه‌و هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌ و پابه‌ندی یاساكانی هاتوچۆ نابن و قه‌ره‌باڵغی له‌هه‌ندێك له‌ شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌نێنه‌وه‌.

بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌...

PUKmedia تایبه‌ت 

 

600 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket