riklam

لە سلێمانی و هەولێر خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

کوردستان 01:06 PM - 2020-07-06
.

.

ژمارەیەك لە جوتیار و كاسبكارانی عەلوەی هەولێر دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان گردبوونەوە و لە سلێمانیش، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دوو شەممە 6-7-2020، ژمارەیەك لە جوتیار و كاسبكارانی عەلوەی هەولێر دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان و نەبوونی بازاڕ گردبوونەوە و رایانگەیاند، بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕەكاندا ساغ نابێتەوە و حكومەتیش هیچ پلانێكی نییە بۆ ساغكردنەوەی لە ناوخۆ و هەناردە كردنی بۆ دەرەوە.

هاوكات هەر ئەمڕۆش لە سلێمانی خۆپیشاندانی ژمارەیەك لە فەرمانبەران و مامۆستایان و هاووڵاتیان دژی دواكەوتن و كەمكردنەوەی مووچە و خراپیی دۆخی ئابورییان لە ‌بەردەم باخی گشتییەوە دەستیپێكرد بەرەو نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێكەوتن.

خۆپیشاندەرانی سلێمانی داوایان لە پەرلەمانتاران كرد، كە دەنگیان بگەیەننە لایەنە پەیوەندی دارەكان.

PUKmedia تایبەت

99.jpg

98.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket