riklam

كێشه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی سلێمانی چاره‌سه‌ركرا

کوردستان 11:02 AM - 2020-07-06
.

.

بەهۆی تەقینی بۆری سەرەكی دابەشكردنی ئاوی سلێمانی، ماوەی چەند سەعاتێك شارەكە بێ ئاو بوو و ئەمڕۆش لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە كێشەكە چارەسەر كرا و لە ئێستادا ئاوی شارەكە دابینكراوە.

لەو بارەیەوە رێبوار یاسین مەحمود سەرپەرشتیاری چاككردنەوەی بۆری سەرەكی دابەشكردنی ئاوی سلێمانی بە وەكالەت بە PUKmedia ی راگەیاند: دوای تەقینی بۆری سەرەكی ئاوی سلێمانی لە ناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار، بۆ ماوەی چەند سەعاتێك بەشێكی زۆر لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بێ ئاو بوون، بە هەوڵی ئەندازیار و كارمەندانی پڕۆژەكە ئەمڕۆ توانرا بۆرییەكە چاكبكرێتەوە و ئاوی پێویست بۆ گەڕەكەكانی سلێمانی دابینبكرێت.

هاوكات هەر لەو بارەیەوە ئەندازیار عەبدوڵڵا عەلی بە PUKmediaی راگەیاند: بە كاركردنی بەردەوامی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی توانرا ئاو بگەڕێنرێتەوە بۆ شارەكە و لە ئێستاشدا هەندێك كاری دیكە ماوە كە لە چەند سەعاتی داهاتوودا تەواو دەكرێن.

دوێنێ یەك شەممە 5-7-2020 بۆرییەكی سەرەكی دابەشكردنی ئاوی سلێمانی لە ناو پڕۆژەی ئاوی سەرچنار تەقی و پارێزگاری سلێمانی و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی-یش رایانگەیاند: چاككردنەوەی بۆرییەكە 7 بۆ 10 رۆژ دەخایەنێت و لەو ماوەیەشدا بەشێكی زۆری گەڕەكەكانی سلێمانی بێ ئاو دەبن.

بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینییەكان و بە هەوڵی بەردەوامی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی توانرا لە ماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا بۆرییەكە چاكبكرێتەوە و ئاوی پێویستیش بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن.

زانیاری زیاتر لەم لینكەدایە...

PUKmedia جەعفەر جەلالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket