riklam

لەهەولێر BMW كارەساتی نایەوەو گیانلەدەستدان هەیە

کوردستان 06:21 PM - 2020-07-05
.

.

هاتووچۆ هەولێر بڵاویكردەوە كە لەئەنجامی پێشبڕكێكی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای هەولێر- بەحركە كارەساتێك رویداوەو بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوەو دوانی تریش بریندار بوون. 

موقەدەم فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردەوە: سەعات 3ی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ 5ی تەموزی 2020 لەسەر رێگای سەرەكی هەولێر - بەحركە لەنزیك ئەتكۆنز، بی ئێمێكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە كۆنترۆڵی لەدەستداو خۆی كێشاوە بەدواوەی ماكسیمایەكی تایبەت و لەدوایش بەسەر دورگەی ناوەندی شەقام كەوتوەو خۆی كێشاوە بەستونێكی كارەبا.

دەشڵێت: ئەو ئۆتۆمبێلە دوای خۆ كێشان بەستونی كارەباكەدا چوەتە دیوەكەی تری شەقام و خۆی كێشا بەكرۆلایەكی تایبەت كە لەسایدی خۆی بەرەو ناوشار دەهات.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت: لەئەنجامی روداوەكە دوو كەس گیانیان لەدەستداوەو دوو كەسی تریش برینداربون كە خودی شوفێری بی ئێمەكە كەهۆكاری كارەساتەكەیە لەروداوەكە گیانی لەدەستداوەو زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

ئەوەشی نوسیوە: ئەوەی شایانی باسە خێرایی بی ئێمەكە لەكاتی روداوەكە بەسەرو 150كم لەسەعاتێكدا بووەو دەخەمڵێنرێت بەپێی گرتەی ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێری كە بەپێی زانیاری بی ئێم و ماكسیما پێشبڕكێیان كردوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket