riklam

وێنه‌.. دیمه‌نه‌ به‌ئازاره‌كانی رووباره‌ مه‌زنه‌كه‌ی فوڕات

عیراق 10:21 PM - 2020-07-04
.

.

وێنه‌كان دیمه‌نی كاره‌ساتباری ئه‌و  رووباری فوڕاته‌ كه‌ سه‌رده‌مانێك به‌ رووباره‌ مه‌زنه‌كه‌ ناوی ده‌ركردبوو، ئاستی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ نیشان ده‌دات كه‌ ژینگه‌ له‌سه‌ری دروستی كردووه‌.

له‌هه‌ندێك شوێن و ناوچه‌دا ئاوی رووباره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و بۆته‌ ئه‌ستێل و پیسی دایپۆشیوه‌.

رووباری فوڕات به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و رووبارانه‌ داده‌نرێت له‌ باشووری رۆژئاوای ئاسیا، درێژییه‌كه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقووڵانییه‌وه‌ له‌ چیاكانی زاگرۆز تا ده‌ڕژێته‌ شه‌تولعه‌ره‌ب له‌عیراق  2940 كیلۆمه‌تره‌.

رووباره‌كه‌ به‌درێژیی 1179 به‌ناو توركیا ده‌ڕوات، به‌ سوریادا به‌درێژیی 610 كلیۆمه‌تر تێده‌په‌ڕێت، و درێژی رووباره‌كه‌ له‌ناو عیراق 1160 كیلۆمه‌تره‌.

رووباری فوڕات له‌گه‌ڵ دیجله‌دا له‌ ناوچه‌ی كه‌رمه‌ له‌ به‌سڕه‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و شه‌تولعه‌ره‌ب دروست ده‌كه‌ن و دواتر ده‌ڕژێته‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

644455455.jpg

454545454.jpg

6568686.jpg

8874545454.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket