riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:58 AM - 2020-07-03
.

.


3 یۆنیۆ
رووداوەكان:
708: دەركردنی یەكەمین دراوی زیوی لە یابان.
1098: سەلیبیەكان شاری ئەنتاكیەیان داگیركرد و ئەوەش لە میانی هەڵمەتی یەكەمی سەلیبیەكاندا.
1539: دۆزەرەوەی ئیسپانی هرناندو دی سوتو ئاڵای وڵاتەكەی بەرزكردەوە لەسەر خاكی فلۆریدای ئەمریكا و رایگەیاند كە بووە بە داگیركاركی تاجی ئیسپانی.
1833: پاشای كۆرە لە شاری ئاكرێ چاوی كەوت بە (د. روس) كەتن كە پزیشكێكی ئینگلیزی بوو بۆ چارەسەری باوكی هاتبوو.
1859: سەعاتی بیگ بن لە لەندەن دەستی كرد بە كاركردن و ئەوەش لە سەردەمی شاژنە ڤیكتۆریا.
1906: مەلیكی بەلجیكا لیوبولدی دووەم رایگەیاند كە موستعمەرەی كۆنگۆ لە خۆرئاوای ئەفریقیا موڵكیەتی تایبەتی ئەوە.
1916: شاری مەدینەی پۆشنگدار گۆرشا بۆ گۆرشپانی كاری جەنگیی لە نێوان عەرەب و توركەكاندا.
1917: راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەلبانیا.
1940: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (خورماڵ) لە لایەن م. شاكر فەتاح.
1944: دامەزراندنی ئەنجومەنی وەزیران لە عێراق بە سەركردایەتی (حەمدی پاچەچی) دوای كەوتنی حكومەتی ( نوری سەعید).
1944: شارل دیگۆل بوو بە سەرەك وەیزرانی فەرەنسە.
1957: ئەنجومەنی ئابووری كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی رەزامەندی نواند بۆ دروستكردنی یەكیەتیەكی ئابووری نێوان وڵاتانی كۆمكار.
1959: راگەیاندنی سەربەخۆیی سەنگافورە.
1962: تێكشكانی فرۆكەی بیونیگ 707 ی سەر بە فڕۆكەوانی فەرەنسە دوای نیشتنەوەی لە پاریس و رووداوەكە بووە هۆی كوژرانی 130 كەس لە سەرنشینەكانی.
1974: سەرۆكی ئەركانی ئیسرائیلی ئیسحاق رابین بوو بە سەرەك وەزیران.
1989 حكومەتی چینی هێزەكانی خۆی نارد بۆ مەیدانی (تیان ئان  من) بۆ كۆنترۆڵكردنی بەهۆی گردبوونەوەی خۆپیشاندەرانەوە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك.
1991: بەرزبوونەوی گڕكان لە شاخی (ئونیزن) لە ناكازاكی كە بووە هۆی مردنی 43 كەس.
1991: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە 687ی دەركرد كە لەسەر عێراق پێویستە هەموو چەكە كۆمەڵكوژەكانی ئاشكرا بكات.
1996: كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە ناوچەی بێلایەنی نێوان ئۆردوگای شاوەیس و مەلا هۆمەر لە ناوچەی هەولێر كە 57 ئەندام پەرلەمان بەشداریان كرد و بڕیاریاندا ماوەی پەلەمان درێژ بكەنەوە.
2000: بۆ یەكەمین جار بیل كلینتۆن و فلادیمیر پۆتین لە مۆسكۆ بە یەك گەشتن، بۆ تاوتوێكردنی پرۆژە ئەمریكیەكە.
2002: ولیەم ئیگلتنی باڵیۆزی پێشووی عێراق و سوریا و نوسەری بەناوبانگی كتێبەكەی كۆماری كوردستان لە مهاباد و دۆستی كورد لەگەڵ چارلس ئەی فۆرێست سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد.
2006: شاخی رەش سەربەخۆیی خۆی راگەیاند و جیابوویەوە لە یەكیەتی سربیا.
2007: گەردەلولی جۆنۆ لە دەریای عەرەب كە دای لە شانیشنی عومان و لە پاش خۆی زیانی ملیۆنەها دۆلاری جێهێشت و پاشان بەرەو ئێران رۆشت دوای ئەوەی بوو بە گەردەلولێكی خولگەیی.
2007: لە رێورەسمێكدا مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گوندی كڵێسەی دەشتی كۆیە لە لایەن وەزیری كاروباری شەهیدان و (چنار سەعد) كرایەوە.
2008: باڵیۆزخانەی دانیمارك لە پاكستان تەقێنرایەوە.
2008: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوبەی گرێبەستێك بە بڕی 4 ملیار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیای (داماك) مۆردەكات بۆ دروستكردنی گەورەترین كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە كوردستان.
2010: لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی میسر ئەنجامی دەنگدانی راگەیاند لە هەڵبژاردنەكانی نوێكردنەوەی نیوەیی ئەنجومەنی شورا كە لە بەرژەوەندی حیزبی نیشتمانی  دیموكراتی دەسەڵاتدار بوو كە 60 كورسی بەدەستهێنا لە كۆی 64 كورسی و حیزبی ئیخوان موسلیمینیش كورسی بەدەستنەهێنا و تۆمەتی ئاراتەی حیزبی نیشتمانی دەسەڵاتدار كرد.
2011: سەرۆكی یەمەنی عەلی عەبدوڵا ساڵح بەرەو رووی هەوڵێكی تیرۆركردن بوویەوە لەگەلڕ گەورە بەرپرسانی حكومەتەكەی و ئەوەش بە بۆردومانی مزگەوتێكی نزیك كۆشكی سەرۆكایەتی، ئەوەش لە ئەنجامی داواكاریی گەل بۆ دەستلەكاركێشانەوەی.

لەدایكبوون:
1808: جیفیرسۆن دیفیس، تاكە سەرۆكی ویلایەتی كۆنفیدرالی ئەمریكی.
1844: دیتلف فون لینینكرون، شاعیری ئەڵمانی.
1864: ئوتو ئیرش هارتلیبن، شانۆ نوس و شاعیر و چیرۆكنوسی ئەڵمانی.
1865: مەلیك جۆرجی پێنجەم، مەلیكی شانیشنی یەكگرتوو.
1873: ئوتو لوفی، پزیشك و دەرمانسازی نەمساوی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1936ز.
1888: سرینا ئیبراهیم، ژنە ئەكتەری میسری.
1899: جۆرج فون بیكیسی، زانای فیزیۆلۆجیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1961ز.
1924: تورستن فیزل، زانای سویدی لە زانستەكانی دەمار و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵێ‌ 1981ز.
1925: تونی كرتیس، ئەكتەری ئەمریكی.
1929: فرنر ئەربر، زانای زیندەوەرزانی و جیناتی سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵێ‌ 1978ز.
1931: ئەنتۆن مورافیسیچ، یاریزانی تۆپی پێی لۆفاكی.
1933: شێخ عیسا بن سەلمان ئال خەلیفە، ئەمیری دەوڵەتی بەحرەین.
1943: عەبدولعەزیز مخیون، ئەكتەری میسری.
1969: سەعید قورەیش، ئەكتەری سعودی.
1970: وەفا سادق، ژنە ئەكتەری میسری.
1977: كریستیانۆ ماكیز گومیز، یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی.
1978: مایا دیاب، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی.
1980: شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، وەلی عەهدی دەوڵەتی قەتەر.

وەفات:
1375:  فەقێ تیران، شاعیری گەورە كورد ، ساڵی 1302ز لە گوندی مسكی لە ناوچەی چۆڵەمێرگ لە باكووری كوردستان لەدایكبووە.
1657: ویلیام هارفی، پزیشكی ئینگلیزی.
1826: نیكۆلای میخائیلۆفیچ كرامیزن، رۆماننوسی روسی.
1861: ستیفن ڕ. دۆگلاس، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1875: جۆرج بیزیە، مۆسیقاری فەرەنسی.
1899: یوهان شتراوسی كوڕ، مۆسیقاری نەمساوی.
1924: فرانتس كافكا، ئەدیبی چیكی.
1963: نازم حیكمەت، شاعیری توركی.
1964: فرانس ئیمیل سیلانبا، ئەدیبی فنلەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1939ز.
1970: هیلمار شاخت، ئابوریناسی ئەڵمانی.
1975: ئیساكو ساتو، سەرەك وەیزرانی یابان و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1974ز.
1977: ئەرشیبالد هل، زانای فیزیۆلۆجیا ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1922ز.
1989: ئیمام خومەینی، پیاوی ئاینی شیعی و سەرۆكی رۆحی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی.
1990: رۆبەرت نویس، زانای فیزیا و داهێنەری ئەمریكی.
2001: ئەنتۆنی كوین، ئەكتەری مەكسیكی/ ئەمریكی.
2003: جەنعان حەمەد، ئەكتەر و دەرهێنەر و دانەری كوێتی.
2004: مریەم غەسبان، ژنە ئەكتەری كوێتی.
2009: دیفید كارادین، ئەكتەری ئەمریكی.
2011: جاك كیفوركیان، پزیشكی ئەمریكی.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی یادی كۆنفیدراڵی لە كنتاكی و لویزیانا.

PUKmedia حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket