riklam

رانیە.. باندێكی دزیكردن دەستگیركران

کوردستان 11:34 PM - 2020-07-02
.

.

لەرانیە باندێکی چوار کەسی کە چەند تاوانێکی دزیان ئەنجام دابوو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دەستگیر کران

 

راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین لەو بارەیەوە رایگەیاندوە:دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەند تاوانێکی دزی کردن لەناو شاری ڕانیە لەگەرەکی نەورۆز، وە دوای بەدواداچوون کۆ کردنەوەی زانیاری لەسەر ڕووداوەکان دەرکەوت کە دوو ڕوداوی دزی کردن ڕویان داوە و لەلایەن چوار تۆمەتبار بە هاوبەشی ئەنجام دراون.

 

ئاماژەی بەوەشداوە: دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و بە پشت بەستن بە بەڵگەکان و کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە تاوانباران توانرا شوێنیان دەست نیشان بکرێت و لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سەرەتا دوو لە تۆمەتبارەکان دەستگیر کران و دەست گیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تاوانەکەی پێ ئەنجام درابوو لە جۆری پیک ئاپ.

 

باسی لەوەشكردوە: دواتر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە لە دوو تاوانی دزی کردندا هەستاون بە دزینی سێ مۆلیدەی کارەبایی گاز وە لەلایەن دوو تۆمەتباری تر لە بازار فرۆشتویانەوە. وە هەر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت جگە لەو دوو تاوانی دزیکردنە، تاوانی تری دزیشیان ئەنجامداوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: دواتر لە بەرواری ١/ ٧/ ٢٠٢٠ لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دوو تۆمەتبارەکەی تریش دەستگیر کران و سەرەنجام دەکاتە چوار تۆمەتبار و دانیان بە تاوانەکانیان داناوە.

ناوی تۆمەتباران:

١- (ف.ع.ا) لە دایک بووی ٢٠٠١ دانیشتووی رانیە

٢- (س.خ.س) لەدایک بووی ٢٠٠١ / دانیشتوی رانیە

٣ـ (ه.غ.ا) لەدایک بووی ٢٠٠١ / دانیشتوی رانیە

٤- (د.ع.ا) لەدایک بووی ٢٠٠١ / دانیشتوی رانیە

 

جەختیشكراوەتەوە:دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە، سەرجەمیان بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket